May 26, 2017 11:06 Asia/Tehran
  • مامۆستایێکی بۆکانی میداڵیای بڕۆنزی کێبەرکێی جیهانیی دیزاینی ئیتاڵی مسۆگەر دەکات

سەلمان ئیبراهیمی مامۆستایێکی بۆکانی میداڵیای بڕۆنزی کێبەرکێی A دیزاینی ئیتاڵیی مسۆگەر کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەلمان ئیبراهیمی مامۆستای وانەی هونەر لە قوتابخانەکانی شاری بۆکان، لەڕێگای داڕشتنی یارییێکی ئەندێشەییەوە توانیی میداڵیای بڕۆنزی کێبەرکێی A دێزاینی ئیتاڵی بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

داهێنانەکەی ئەو مامۆستا بۆکانییە چەند کەوانە بە رەنگی دیاری‌کراوەوە کە کاریگەرییان لە سەر مێشکی مرۆڤ دەبێت و شتی سەیر و سەمەری جۆربەجۆری پێ ساز دەکرێت.

ئەو داهێنانە شێوازێکە لە پازێڵ و دەتوانێت توانای داهێنانی منداڵ و مێرمنداڵ و تەنانەت گەورەساڵانیش زیاد بکات.

کێبەرکێی A دیزاین هەموو ساڵێک بەڕێوە دەچێت و لایەنگران دەتوانن لە هەموو وڵاتێکی جیهانەوە بەشداری ئەو کێبەرکێیە بن.

بەو کێبەرکێیەدا چ ئەو داهێنانەی تەواو کراون و چ ئەو داهێنانەش کە لە قۆناغی سەرەتایی و ئایدیادان بۆ سایت A دیزاین دەنێردرێن.

کێبەرکێی A دیزاین گەورەترین کێبەرکێی دیزاینی هەموو جیهانە.