May 27, 2017 11:42 Asia/Tehran
  • کورتەفیلمی ئێرانی ، هەڵبژێردراوی  فستیڤاڵی کەن

کورتەفیلمی "حەیوان" بەرهەمی هاوبەشی بەهرام و بەهمەن ئەرک، توانی خەڵاتی دووهەمین بەشی سینە فونداسیونی حەفتادەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کەنی فەرەنسا بە دەست بێنێ.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  کورتە فیلمی  حەیوان  بەرهەمی خوێندکارانی قوتابخانەی نەتەوەیی سینەمای ئێران لەبەشی  سینە فونداسیۆنی فستیڤاڵی کەن  لە کێبەرکێ لەگەڵ فیلمگەلێک لە وڵاتانی ئسلواکی، برازیل، ژاپۆن، هیندستان، فەرەنسا، ئاڵمانیا، ئەرژەنتین، بریتانیا و تایوان و بەلژیک توانی  خەڵاتی دووهەمی ئەم بەشەی فستیڤاڵەکە بگرێت.

لەبەشی سینە فونداسیۆنی فستیڤاڵی  کەن کە هەموو ساڵێ فیلمە بژێردراوەکانی زانکۆکان و قوتابخانەکانی فیلم سازی سەرانسەری جیهان لەگەڵ یەکتر رکەبەرایەتی دەکەن، خەڵاتی یەکەمی ئەمساڵی  دابە فیلمی " پرد لێرەیە" بەرهەمی والنتینا مائورل" لە بەلژیک  و خەڵاتی سێهەمیشی  دا بە فیلمی " دوو لاو مردن " بەرهەمی  توماسو ئاسبرتی  لە فەرەنسا .

بەهرام و بەهمەن  ئەرک  لە خوێندکارانی خولی سەرەکیی پەروەردەی سینەماگەری قوتابخانەی  نەتەوەیی سینەمایی ئێرانن و  کورتە فیلمی پازدە دەققەیی " حەیوان" یان لە ژێر چاوەدێری و   داکۆی قوتابخانەی نەتەوەیی سینەمای ئێران  چێ کرد.

سەرپەیڤ