بووک و زاوایه‌کی مه‌ریوانی له کتێبخانه‌دا زه‌ماوه‌ندیان گرت
به‌رپرسی کتێبخانه‌ی گشتی گوندی سه‌رۆدشی سه‌ر به مه‌ریوان بڕیاریدا تاکوو له کتێبخانه‌ی گونده‌که‌ی خۆیان زه‌ماوه‌ند بکات.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د توانا حسه‌ینی، به‌رپرسی کتێبخانه‌ی گشتی گوندی سه‌رۆدشی سه‌ر به مه‌ریوان بڕیاریدا تاکوو له کتێبخانه‌ی گونده‌که‌ی خۆیان زه‌ماوه‌ند بکات و ئه‌و خه‌ڵاته‌ش که به‌شداربووانی ئاهه‌نگه‌که پێیان به‌خشی بۆ کاری خێرخوازی خه‌رجی کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م بووک و زاوا مه‌ریوانییه خه‌ڵاتی زه‌ماوه‌نده‌که‌یان به ڕێکخراوی خێڕخوازی ئاسۆی ژیانی مه‌ریوان پێشکه‌ش کرد، ئه‌م ڕێکخراوه‌ی یارمه‌تی بۆ منداڵانی بێ دایک و باوک کۆ ده‌کاته‌وه.
ئه‌م بووک و زاوایه دوای ئاهه‌نگه‌که ڕایانگه‌یاند که ئه‌م کاره‌یان به مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به کتێب خوێنده‌وه و ڕاکێشانی سه‌رنجی خه‌ڵک به لای کتێبخانه‌کان و یارمه‌تی منداڵانی بێ دایک و باوک ئه‌نجام داوه و زۆریش خۆشحاڵن که هه‌موو خه‌ڵاتی زه‌ماوه‌نده‌که‌یان سه‌رفی کاری خێر ده‌کرێت.
شایانی باسه که له ڕۆژی زه‌ماونده‌که‌دا بێجگه له خه‌ڵکی گوندی سه‌ردۆش، خه‌ڵکی چه‌ندین گوندی ناوچه‌که‌ش به‌شداریان کرد و هه‌موو ڕێوڕه‌سمه‌که له هۆڵی گشتی کتێبخانه‌که به‌ڕێوه چوو.
کتێبخانه‌ی گوندی سه‌ردۆشی مه‌ریوان له سه‌ره‌تای ساڵی ڕابردووه‌وه مۆڵه‌تی چالاکی وه‌رگرتووه و له ئێستادا ۴۰۰ ئه‌ندامی هه‌یه.