May 29, 2017 10:38 Asia/Tehran
  • دەس بە کاربوونی پێشانگەی نێودەوڵەتیی قورئانی پیرۆز لە تاران

بیست و پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی قورئانی پیرۆز دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە لە نوێژگەی ئیمام خومەینی (رە) ی تاران دەکرێتەوە .

 بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما ، لە بەرپاکرانی ئەم پێشانگە نێودەوڵەتیەدا نزیکەی 50 دەزگا و رێکخراو بەشداریان هەیە و بە درێژایی بەڕێوەچوونی لە بیست بەرهەمی ئەنیمەشین و فیلمێکی بەڵگەیی قورئانی روونوێنی دەکرێ . 

بە پێی ئەم راپۆرە ، زیاتر لە 297 پەخشکار لە بیست و پێنجەمین دەورەی پێشانگەی نێودوەڵەتیی قورئان ناونووسیان کردووە کە لەم ژمارەیە 281 پەخشکار لە ئێران و 16 پەخشکار لە وڵاتانی تورکیا ، عێراق ، لوبنان و سوریان .

پێشانگەی نێودەوڵەتیی قورئانی پیرۆز تا 16 ی ژوئەن بەردەوامە .