ترەمپی بکوژی ژینگه!!
ئەم ڕۆژانە دۆناڵد ترەمپ بە تەریک خستنەوەی ئەمریکا لە ئاستی نێودەوڵەتیدا و بە ڕوانگەیێکی بازرگانیانە، پەنجەی خستووەتە سەر لە نێو بردنی ژینگە و زەوی.
لە ماوەی سەدەی بیست و یەکدا، پلەی گەرمای جیهان بە شێوەی مام نێوەنجی 0.76 پلەی سانتیگراد هەڵکشاوە و مەزندە دەکرێت بە ڕادەی 1.8 پلە تا 4 پلەی سانتیگرادیش زیاتر بێتەوە. گەرم بوونی زەوی دەبێتە هۆی توانەوەی سەهۆڵەکان و لە ئەنجامدا چوونەسەری ئاستی ئاوی زەریا و ئۆقیانووسەکان تا نزیک بە 17 سانتی مەتری لە کۆتایی ئەم سەدەیەدا بەدواوە دەبێت.
کاریگەری نالەباری گەرم بوونی زەوی لەسەر ژینگە
لە ماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا پتر لە یەک ملیارد هەکتار زەوی پڕ پیت بووەتە بیابان کە ئەمە بووەتە هۆی کۆچ کردنی نێوخۆیی و دەرەکی دانیشتووانی ناوچەکە و لە ڕاستیدا ئەوانی کردووەتە پەرتەوازە و ئاوارەی ژینگەیی.
هەموو وڵاتان لە بەرامبەر گۆڕانی کەشوهەوا و پاراستنی ژینگە و زەوی بەرپرسیارن بەڵام هەر کامەیان بەرپرسیارەتییەکی جیاوازیان هەیە. دیارە ئەو کەسانەی وا زیاترین ڕادەی گازی گوڵخانەیی بەرهەم دێنن واتە ولاتانی پیشەسازی و پێشکەوتووی جیهان وەکوو ئەمریکا کە یەک لە چواری بەرهەمهێنانی ئەو گازانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەم وڵاتە، دەبێ بەرپرسیارەتییەکی زیاتر وەئەستۆ بگرێت.
ئهگهر ههموو سههۆڵهکانی سهر زهوی ببنه ئاو ، چ رووداوێک دێته پێش؟
تکایه ئهم کلیپه ببینن :
ڕێککەوتنی مێژوویی پاریس
هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵگەی جیهانی بۆ پاراستنی زەوی بووە هۆی ئەوەی تا 195 وڵاتی بەشداریکەری جڤینی ژینگە پارێزی لە پاریس، لە ڕۆژی 12 ی دەسەمبەری 2015 بەڵگە و ڕێککەوتننامەی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و دەکارنەهێنانی سووتەمەنییە نەوتییەکان واژۆ بکەن.
ڕێککەوتنە مێژووییەکەی پاریس کە لە ساڵی 2020 ەوە دەبێ بچێتە قۆناغی جێبەجێ کردنەوە، یەکەم ڕێککەوتنی هەرێمی جوگرافییە لە چەشنی خۆیدا. بە پێی ئەم بەڵگەیە وڵاتان بەڵێندار دەبن کە لە ڕادەی بەرهەمهێنانی گازە گوڵخانەییەکان و هەروەها سووتەمەنی نەوتی کەم بکەنەوە.
هەروەک ئاماژەی پێکرا وڵاتانی پێشکەوتە و پیشەسازی زیاترین بەشیان هەیە لە بواری بەرهەمهێنانی گازی گوڵخانەیی.
ترەمپ و چوونەدەر لە ڕێککەوتننامەکەی پاریس
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە کە کە "ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە هۆی دابەشبوونی سروەت و سامانی ئەمریکا بەسەر ولاتانی دیکەدا" گوتیشی: "ڕێککەوتننەکەی پاریس زەبرێکی گەورە دەوەشێنێ لە ژیان و کەسابەتی جەماوەری ئەمریکا."
ئەم هەنگاوەی ئەمریکا بووەتە هۆی ئەوەی کە واشنتۆن لە باری نێودەولەتییەوە تەریک بکەوێتەوە و بەرپرسان و جەماوەری جیهان ڕەخنە بگرن لەم کارە ناشیاوەی واشنتۆن. لە نێوخۆی ئەمریکاش شەپۆلێکی دژە ترەمپیش وەڕێ کەوتووە کە تا ئێستا بێ وێنە بووە.
دەیڤید گەرەجنی ڕاوێژکاری ٣ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکاش لە گفتوگۆ لەگەڵ سی ئێن ئێن، ئەم بڕیارەی ترەمپی بە جێی شەرم زانی بۆ ئەمریکا.
ئانگلا مرکلی سەدری ئەعزەمی ئەڵمانیا بە دەربڕینی مخابنی خۆی لە بڕیارەکەی ترەمپ پێیداگرت کە ئەم هەنگاوەی ئەو ناتوانێ پێش بە ڕەوتی چوونە پێشی ئەو کەسانە بگرێت وا خۆیان بەڵێندار دەزانن لە ئاست رزگار کردنی زەوی.
ڕووسیا، کەنەدا و مەکزیکیش مخابنیان دەربڕیوە لەم هەنگاوەی ترەمپ.
دۆناڵد ترەمپ بە پێی وتەی دەروونناسانی ئەمریکی تووشی چەشنێک نەخۆشی دەروونییە. بەداخەوە ترەمپ بە تەریک خستنەوەی ئەمریکا لە ئاستی نێودەوڵەتیدا و بە ڕوانگەیێکی بازرگانیانە، پەنجەی خستووەتە سەر لە نێو بردنی ژینگە و زەوی.
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ڕەخنە گرتن لە سەرۆکی ئەمریکا بۆ بڕیاردان بەمەبەستی چوونەدەر لە ڕێککەوتننامەی پاریس وتی : ئەمریکا زۆرتر لە هەموان لە دانان و پەرەپێدانی گازە گوڵخانەییەکان دەوری هەبووە .
ئهم ڕاپۆرتهش ببینن :