حوزه‌یران 09, 2017 17:34 Asia/Tehran
  • کۆگەی جیهانیی ئابووری : ئێران باشترین شوێنە بۆ گەشتیاران

ئێران بە هۆی پێشینەی دوور و درێژی مێژوویی، جۆراوجۆری هەرێم، ئەتنیک و فەرهەنگەوە، گەلێک شوێنی سەرەنج ڕاکێشی هەیە کە بەسەرکردنەوەیان ئەتوانێ هەر گەشتیارێکی پەیجۆر و خاوەن هەست بۆ دیتنی ئەم سەرزەوییە و جوانییەکانی بورووژێنێ.

جوانییەکانی ئێران

کۆگەی جیهانی ئابووری بۆ سێهەمین ساڵی بەردەوام، ئێرانی وەکوو وڵاتێکی سەرەنج ڕاکێش و کەم خەرج ناساند بۆ گەشتیاری.
لە ئامادە کردنی ئەم پێڕستە، خەرج و بەرجی هاوپەیوەند بە گەشتیاری وەکوو نرخی بڵیت، نرخی سووتەمەنی، هوتێل، خزمەتگوزاری و خواردن لە بەرچاو گیراوە. ئێران هەروەها لە باری سەرچاوەی فەرهەنگیشەوە لە چاو هەندێک وڵاتی ئەورووپی لە ئاستێکی بەرزتردایە.

ئێران باشترین شوێنە بۆ گەشتیاران

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی "ڕێکخراوی جیهانی گەشتیاری" ئێران لە ڕیزی 10 وڵاتی سەرووی دونیایە لە بواری گەشتیاریدا. ئێران لەم ڕیزبەندییەدا پلەی پێنجەمی هەیە لە پەیوەندی لەگەڵ شوێنی سەرەنج ڕاکێشی سرووشتی و هەروەهه پلەی دەیەمیشی دەستەبەر کردووە لە بواری شوێنی سەرەنج ڕاکێشی فەرهەنگی – مێژوویی.

(بەشێک لە جوانییەکانی ئێران لەم دو کلیپەدا ببینن.)

جوانییەکانی ئێران
ژینگە و سرووشتی بە پتر لە 2800 کیلۆمەتر لێوار و سنووری ئاوی و هەروەها شاخ و کوێستانە بەرزەکانی ئەلبورز و زاگروس بواری بۆ هۆگرانی خۆش کردووە تا بێن و لەوێ پشوو بدەن یاخود شوێنە سەیرو سەمەرە نەدۆزراوەکانی ببیننەوە.
کەنارەکانی زەریای مازەندەران لە باکوور و کەنارە و دوورگەکانی کەنداوی فارس و زەریای عومان لە باشووری ئێران، بواری چاکیان هەیە بۆ کەڵک وەرگرتنی گەشتیاران لە وەرزی جۆراوجۆر لەو ناوچانە.

وڵاتی چوار وه‌رزی ئێران ، یه‌کێک له جوانترین وڵاتانی دونیا

دوورگەگەلێکی وەکوو کیش، ‌قیشم و هورمۆز بە کەنارەی جوان و خۆری باش، تەنانەت لە وەرزی زستانیش، پشووگەیێکی چاک و گونجاوە بۆ گەشتیارانی ئێرانی و بیانی.
شوێنە بیابانییەکانی ئێرانیش خاوەنی تایبەتمەندی سەرەنج ڕاکێشن. لەم شوێنانە هێشتا ئاسەواری کارەوانسەرا و هەمارئاوە کۆنەکان دەبینرێن.

سەرپەیڤ