شەوی قەدر، شەوی چارەنووسە
لە دەسپێکی ئەم بابەتەدا، بە هۆی ڕۆژانی شەهید بوونی حەزرەتی عەلی (د.خ) هەول ئەدەین بە شێک لە کەسایەتی ئەو بەڕێزە تاووتوێ بکەین. عەلی (ع) مرۆڤێکی تۆکمە و تەواوە بە هەموو بەها و بایەخە مرۆڤانە و ئیسلامییەکان. لە هەر لایێکەوە چاو لە کەسایەتی عەلی (ع) بکرێت تابڵۆیێکی سەرسووڕهێنەر لە ئاکاری بەرزی مرۆڤانە دەبینین کە هەر بینەرێک بە هەر ئایین و ئایینزایێک ستایشی دەکات.
کارلایل – فیلەسۆفی گەورەی ئینگلیزی دەڵێ: " ئێمە هیچمان پێ ناگوترێ جگە لەوەی کە عەلیمان خۆش بوێت و ئەوینداری بین، چوونکە جوامێرێکی گەورە و بەڕێز بووە."
شەهیدبوونی ئەمیری بڕواداران، حەزرەتی عەلی (ع) بە یەکێک لە دڵتەزێنترین کارەساتەکانی مرۆڤایەتی دەژمێردرێ، ئەو نەک تەنیا بۆ موسڵمانان بەڵكوو بۆ هەموو دڵە ڕاستیخوازەکان، هێمایێکی خۆشەویست و بێ وێنەیە.
سڵاو لە عەلی، ئەو ڕۆژەی وا لە کەعبە لە دایک بوو، ئەو ڕۆژەی وا غەریبانە لە مزگەوت شەهید کرا و ئەو ڕۆژەی وا سەرکەوتووانە حەشر دەکرێت.
شه‌وانی قه‌در سه‌رچاوه‌ی به‌ره‌که‌تی ڕه‌مه‌زان
له ماوه‌ی ساڵدا، چركه،خول،کا‌تژمێر، رۆژ، شه‌و و مانگ و به گشتیی کات و ساتی جیاجیا هه‌یه، به‌ڵام له نێو ته‌واوی ئه‌و کات و ساتانه، هه‌ندێک به هۆی عینایه‌ت و سه‌رنجی خوداوه‌ند یاکو ئه‌و رووداوانه‌ی تێیدا روویداوه، گرینگایه‌تی، شه‌ڕافه‌ت و مه‌زنایه‌تییه‌کی تایبه‌تییان هه‌یه. یه‌کێک له‌و شه‌وانه شه‌وی قه‌د‌ره.
له ئاینیی ئیسلامدا، ئه‌و شه‌وه، به‌نرخترین و باشترین شه‌وە له درێژایی ساڵدا، گرینگایه‌تیی ئه‌و شه‌وه به ڕاده‌یه‌که که نه‌ك هه‌ر ئایه‌تی جۆراوجۆر له سوره‌ته‌کانی قورئانی پیرۆز له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌و شه‌وه دابه‌زیوه به‌ڵکو سوره‌تێکی سه‌ربه‌خۆش هه‌ر به‌و ناوه و له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ شه‌وی قه‌در له قورئانی پیرۆزدا هاتووە.
ئه‌و شه‌وه، شه‌وێکی موباره‌ک پێناسه کراوە. موباره‌ک به واتای پڕ خێر و به‌ره‌که‌ته و ده‌کارهێنانی ئه‌و وشه‌یه سه‌باره‌ت به شه‌وی قه‌در به‌و واتایەیه که ئه‌و شه‌وه گه‌وره‌یه، خێر و به‌رکه‌تێکی یه‌گجار زۆری تێدایه به ڕاده‌یه‌ک که به گوێره‌ی ئایه‌ته‌کانی قورئانی پیرۆز، قورئان له‌وشه‌وه‌دا به خه‌ڵات هاتووه. هه‌روه‌ها به هۆی خێر و به‌ره‌که‌تی به‌رفراوان له‌و شه‌وه‌دا، ڕه‌حمه‌ت و مه‌غفیره‌تی خوداوه‌ند به‌سه‌ر به‌نده‌کانیدا نازڵ ده‌کرێ.
له کاریگه‌رییه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و شه‌وه ده‌کرێ ئاماژه بکه‌ین به ده‌رنه‌کرانی عه‌زاب له‌و شه‌وه‌دا و له ئه‌ماندا بوونی به‌نده‌کان له سزادانی ئیلاهی، چونکو خوداوه‌ند به ڕاشکاوی سه‌رتاسه‌ری ئه‌و شه‌وه‌ی له کاتی ده‌ستپێکەوە تاکو به‌ره‌به‌یان به تەژی له سه‌لامه‌تی ده‌زانێ.
ئینشائه‌ڵڵا له‌و شه‌وه پیرۆزانه‌ی وا به‌ناوی موباره‌كی قه‌دره‌وه ڕازاونه‌ته‌وه، ده‌رفه‌ت بقۆزینه‌وه و له خوداوه‌ندی موته‌عال داوای لێبوردن و مه‌غفیره‌ت و رێنمونی و به‌خته‌وه‌ری هه‌تاهه‌تایی بکه‌ین.