وەرزشڤانی سەقزی بوو بە سەرپەرەستی هەڵبژاردەی کاراتەی کچانی نەبیسەری وڵات
فڕوغ عەبدی محەممەدی وەرزشڤانی سەقزی لەلایەن فدراسیۆنی وەرزشی نەبیسەران وەک سەرپەرەستی هەڵبژاردەی کارتەی کچانی وڵات دیاری کرا .
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، کادێری تەکنیکی هەڵبژاردەی کارتەی ئافرەتانی نەبیسەر بانگی نۆ وەرزشڤانی کرد بۆ ئامادەبوون لە حەوتەمین ئوردوی ئامادەیی بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئولەمپیکی هاوینانەی ساڵی دووهەزارو حەڤدە ی تورکیا .
ئەم ئوردویە لە سییەمی جۆزەدان هەتا پێنجەمی پووشپەڕ بەمەبەستی ئامادەبوون لە بیست و سێیەمین خولی ئولەمپیکی هاوینانەی ساڵی 2017 ی نەبیسەران لە کەمپی تیمەکانی نەتەوەیی بەڕێوە دەچێت .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە فڕوغ عەبدی محەممەدی وەرزشکاری سەقزی لەلایەن فدراسیۆنی وەرزشکارانی نەبیسەر وەک سەرپەرەستی هەڵبژاردەی کارتەی وڵات دیاری کرا.
موژگان قوربانی و پەریسا گودەرزی وەک ڕاهێنەری کومیتە و کاتا و مەریەم موشیری لە جێگەی سەرڕاهێنەر ، هاوڕێی هەڵبژاردەی کارتەی ئافرەتانی نەبیسەر دەبن.
بیست و سێیەمین خولی ئولەمپیکی هاوینانەی ساڵی 2017 ی نەبیسەران، کۆتایی پووشپەڕ لە سامسونی تورکیا بەڕێوە دەچێت.