حوزه‌یران 20, 2017 13:45 Asia/Tehran
  • کاروانی  ڕاکردنی مەیدانی بۆ کێبەرکێکانی پاڵەوانەتی ئاسیا دیاریکرا

کاروانی ڕاکردنی مەیدانی بەمەبەستی ئامادەبوون لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتی ئاسیا لە هیندستان دیاریکرا.

بەپێیڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، کێبەرکێکانی ڕاکردنی مەیدانی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە پازدەی پووشپەڕر لە شاری ئودیشای هندستان  بەڕێوە دەچێت و بڕیارە ئێران بە دە  وەرزشڤان لەم  کێبەرکێیانە بەشداری بکات  .

بەم پێیە  ئیحسان  حەدادی و محەممەد سەمیمی  لە هاویشتنی قورسایی،  حسێن تەفتیان  ڕاکردنی سەد میتر، کەیوان قەنبەرزادە  پەڕینەوە لەبەرزایی ، عەلی خەدیوەر ڕاکردنی چوارسەد میتر، حسێن کەیهانی ڕاکردنی سێ هەزار میتر بە لەمپەرەوە،  عەلی سەمەری  هاویشتنی قورسایی،  ڕەزا موقەدەم  هاویشتنی چەکوش، ئەمیری مورادی ڕاکردنی هەشتسەد میر و سەحەر زیایی هاویشتنی نەیزە  ئەو دە کەسەن  کە دەچن بۆ هیندستان.

فەردین محەممەد زادە و حسێن شایان  وەک ڕاهێنەر، دوکتور ئوردیبەهەشت  پزیشکی تیمەکە، تەیموور غیاسی  وەک سەرپەرەست و مەجید کەیهانی سەرۆکی فدراسیۆن، هاوڕێی  هەڵبژاردەی ئێرانن.