ڕۆمانی "هێشتاکه هیچ نیم" بڵاوکرایه‌وه
ڕۆمانی "هێشتاکه هیچ نیم" نووسراوی مه‌ریه‌م ڕازانی بڵاوکرایه‌وه که خوێندنه‌وه‌یێکی ئازاده له ڕۆمانی مه‌سخی کافکا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆمانی "هێشتاکه هیچ نیم" نووسراوی مه‌ریه‌م ڕازانی له لایه‌ن بڵاڤگه‌ی ئارادمانه‌وه بڵاوکرایه‌وه که به وته‌ی نووسه‌ره‌که‌ی خوێندنه‌وه‌یێکی ئازاده له ڕۆمانی مه‌سخی کافکا.
ڕازانی له‌و ڕۆمانه‌دا ژیانی که‌سایه‌تییه‌ک به ناو ئابتین ده‌گێڕێته‌وه که جیاوازیێکی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ به‌رسه‌رهاته‌که‌ی گۆرگوار زمزای ڕۆمانه‌که‌ی کافکا نییه.
به وته‌ی ڕازانی ئه‌وه هه‌وڵێکه بۆ وتنه‌وه‌ی دووباره‌ی ڕۆمانی مه‌سخی کافکا که کاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر مێشک و هزری نووسه‌ر بووه.
ڕازانی له پێشه‌کیی کورتی ڕۆمانه‌که‌دا ده‌نووسێت: یه‌که‌م جار که کتێبی مه‌سخم خوێنده‌وه به ته‌واوه‌تی لایه‌نی گۆرگوار زامزام ده‌گرت. ڕۆژانێکی زۆر کاتێک سه‌رنجی خۆم و خه‌ڵکی ده‌ور و پشتم ده‌دا و تێده‌فکریم، تێده‌گه‌یشتم که مه‌ودایێکی ئه‌وتۆمان له‌گه‌ڵ مه‌سخ نییه و ته‌نها ڕاپه‌ڕین و گۆڕینێکی بنه‌ڕەتیانە ده‌یتوانی هه‌ست به بێهووده‌یی، پووچه‌ڵی و ناهۆمیدیم له دڵ بسڕێته‌وه.
ئه‌و ڕۆمانه له لایه‌ن بڵاڤگه‌ی ئارادمانه‌وه له 250 لاپه‌ڕه‌دا و به نرخی 20000 تمه‌ن بڵاوکراوه‌ته‌وه.