"چیرۆکه‌کانی به‌هارستان" له چاپ درا
کتێبی "چیرۆکه‌کانی به‌هارستان" له‌لایه‌ن مورته‌زا حاته‌می نووسه‌ری کرماشانییه‌وه دووباره نووسراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن بڵاڤگه‌ی نارنجه‌وه له 60 لاپه‌ڕه‌دا له چاپ دراوه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌م کتێبه کۆکراوی پێنج کتێبی "ئامۆژگاری ڕێوی چ بوو، دوو مه‌لی خۆبه‌زل زان، دۆستی دز و کێچ، ڕێوی به‌ته‌گبیر و سه‌ره‌نجامی مشکی تەماحکار"ه که له‌لایه‌ن مورته‌زا حاته‌می، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانیی کرماشانییه‌وه هه‌ڵبژێردراوه و له 60 لاپه‌ڕه‌دا دووباره نووسراوه‌ته‌وه.
ئه‌م کتێبه به شێوازی ڕه‌نگی و گلاسه‌یه و زمانێکی ساکار و ڕوان و جوانی هه‌یه و 5 حه‌قایه‌ت له کتێبی حه‌قایه‌ته‌کانی به‌هارستانی جامی بۆ گرووپی ته‌مه‌نی چوار تا شه‌ش ساڵ له‌خۆ ده‌گرێ.
ئه‌م نووسه‌ره کرماشانییه له وتووێژێکی کورت له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا وتی: یه‌کێک له هه‌وڵه‌کانی بڵاڤه‌کارانی پرۆفێشناڵ پاڵپشتی له ئابووری بنه‌ماڵه‌یه له کڕینی کتێبێک که له چه‌ند کتێب‌دا کۆبووه‌ته‌وه که‌وابوو کۆکردنه‌وه‌ی چه‌ند کتێب له یه‌ک کتێب‌دا هه‌وڵێکی شیاوه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئابووری بنه‌ماڵه‌کان بۆ کڕینی کتێب و ده‌بێته‌هۆی ده‌ستپێوه‌گرتن له کاتدا.
نووسه‌ری ڕۆمانی "هه‌ڵێ... هه‌ڵێ..." له کۆتاییدا جه‌ختی کرد: کتێبی "به‌هارستانی جامی" به شێوازی "گوڵستانی سه‌عدی" و له قه‌باره‌ی په‌خشان و شێعردایه و نووسه‌ری ئێرانی "نووره‌ددین عه‌بدولڕه‌حمان بێن ئه‌حمه‌د بن محه‌مه‌د" ناسراو به جامی ئه‌و کتێبه‌ی نووسیوه که پڕه له حه‌قایه‌ت و چیرۆکی شیرین و پڕ له ئامۆژگاری.