حوزه‌یران 22, 2017 13:56 Asia/Tehran
  • سینەماکاری کورد بوو بە ڕێبەری فەرهەنگیی ڕێکخراوی نەتەوەکان

تەیمور قادری فیلم چێکەری کامیارانی لە پارێزگای کوردستان، بوو بە ڕێبەری فەرهەنگیی ڕێکخراوی نەتەوەکان. فیلمی قادری بە تەوەری کۆچبەری، لەبارەی نوقم بوونی ئایلان، ئەو منداڵە کوردەی بوو بە قوربانی شەڕە ناوخۆییەکانی سوریا. ئەو فیلمە توانی خەڵاتی جیهانیی یونسکۆ بباتەوە.

پاش ئەو سەرکەوتنە، ڕێکخراوی نەتەوەکان ناوبراوی وەک یەک لە ڕێبەرانی نێوان فەرهەنگیی ڕێکخراوەکەی بەئامانجی " بەهێزکران و تێگەیشتنی هاوکاری نێوان کولتورەکان لەڕێی سینەماوە" ناساندووە.

تەیمور قادری ١٨خەڵاتی ناوخۆیی و دەرەوەیی بەدەست هێناوە لەبەر فیلمەکانی "هەنار میوەی بەهەشت" و"چنینی بەرەبەیان".