کاریکاتێریستێکی کورد له رۆمانیا خه‌ڵات کرا
خه‌ڵاتی تایبه‌تی بیست و حهوتهمین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمیک و کارتۆنی ڕۆمانیا له ساڵی ۲۰۱۷ به خاتوونێکی کورد پێشکه‌ش کرا.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، خه‌ڵاتی تایبه‌تی بیست و حهوتهمین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمیک و کارتۆنی ڕۆمانیا له ساڵی ۲۰۱۷ به خاتوو ژاله یوسفی نژاد، کاریکاتۆریستی سنه‌یی پێشکه‌ش کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م کاریکاتێریسته کورده ۲ هه‌زار یۆری وه‌ک خه‌ڵات و له‌وحه‌ی تایبه‌تی ڕێز گرتنی پێشکه‌ش کرا.
فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمیک و کارتۆنی ڕۆمانیا یه‌کێکه له ناسراوترین فستیڤاڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له بواری کاریکاتێر.
شایانی باسه که خاتوو ژاله یوسفی نژاد له دایکبووی ساڵی ۱۳۶۶ هه‌تاوییه له شاری سنه، ده‌رچووی به‌شی گرافیکی زانکۆی هونه‌ره جوانه‌کانه و ماوه‌ی ۴ ساڵه به شێوه‌یه‌کی پڕۆفشنال کاری هونه‌ری ده‌کات و تاکوو ئێسته چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆیی و بیانیی پێشکه‌ش کراوه.