حوزه‌یران 22, 2017 15:23 Asia/Tehran
  • چەند کورتە هەواڵ لە جیهانی وەرزش

میلادی سەییار، ڕاکەری تیمی نیشتمانیی سنە، یەکەمی پووشپەڕ دەنێردرێتە ڕکابەرییە جیهانییەکانی گۆڕەپان و مەیدانی کازانۆفی قەزاقستان و لە بواری١١٠مەتری بە لەمپەرەوە لەگەڵ خەنیمەکانی دەکەوێتە ململانێ.

ڕکابەریی بۆکسی ئۆمێدانی ئێران شەوی ڕابردوو کۆتایی هات و سینا عەبدولمەلکی وەرزشوانی کوردستانی میدالیای زیو و ئیبراهیم مورادپور و مێهران سەفەری، دوو میدالیای برۆنزیان بەدەست هێنا.

تیمی نیشتمانی بۆکسی لاوانی ئێران بە نۆ وەرزشوان لە پێشبڕکێی پاڵەوانەتی کیشوەری کۆن(ئاسیا) لەسەر ڕینگی پێشبڕکێدا ئامادە دەبێ.

پێشبڕکێکانی بۆکسی پاڵەوانەتی لاوانی ئاسیا لە یەکەمی ژولای لە شاری بانکۆکی پایتەختی تایلەند دەس پێ دەکرێ و حەوتەیەک دەخایەنێ.

کۆریای باکور رۆژی پێنج شەممە تیمی تێکواندۆی خۆی بۆ بەشداری لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی جیهان سەردانی کۆریای باشوور دەکات.

ئەوە، یەکەم نموونەی هاریکاریی نێوان ئەو دوو دراوسێیە پاش هەڵبژاردنی "مون جائە ئین" وەک سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور بوو.

تیمی نیشتمانیی تۆپی پێی مەکسیک لە درێژەی پێشبڕکێکانی جامی کۆنفدراسیۆنەکان بەسەختی و بە ئەنجامی دوو بە یەک لەتیمی نیوزیلەندی بردەوە.

جامی کۆنفدراسیۆنەکان، بەمیوانداریی ڕووسیا خەریکە بەڕێوە دەچێ.