حوزه‌یران 23, 2017 11:53 Asia/Tehran
  • میداڵیای زیوی ئێران لە یارییەکانی ئاسن هەڵگرتنی لاوانی جیهان

وەرزشوانی ئاسن هەڵگری واوە قورسی ئێران لە ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتیی لاوانی جیهاندا، توانی میداڵیای زیو بە دەست بێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئیسنا؛ "عەلی داودی" وەرزشوانی ئاسنهەڵگری واوەقورسی ئێران لە کۆتایی جوڵەی یەک زەربی دەستەی واوەقورسی هەڵگرتنی ئاسنی پاڵەوانەتیی لاوانی جیهان بە ڕیکوردی ١٨٧ کیلۆگرام توانی میداڵیای زێو بباتەوە.

ڕۆژی ڕابردوویش "ڕەزا بیرئەلوەند" وەرزشوانی ئاسنهەڵگری دەستەی ١٠٥ کیلۆگرامی ئێران توانیبووی، دوو میداڵای جوڵەی دووزەرب و سەرجەم و میداڵیای زیوی جوڵەی یەک زەرب بکاتە مل.

ڕکابەرایەتیی هەڵگرتنی ئاسنی لاوانی جیهان لە ڕۆژی شەممە (١٧ی ژوەن)ـەوە لە شاری تۆکیۆی ژاپۆن دەست پێ بووە.

سەرپەیڤ