حوزه‌یران 24, 2017 08:44 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆز بایی

سەرۆک کۆماری و سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، شەوی هەینی لەپەیام گەلی جیا جیا ، پاڵەوانیەتی تیمی قوورسایی هەڵگری لاوانی ئێران لە ڕاکابەرییەکانیی جیهانی ژاپۆنی لەگەلی ئێران پیرۆزبایی کرد .

" حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەپەیامی خۆی، لە هەموو بەڕێوە بەرانی وەرزشی، کاربەدەستان و بەتایبەت قوورسایی هەڵگرانی گەنجی ئێران کە بۆ دووهەم ساڵی دوای یەک بوونەتە هۆی شادی گەلی مەزنی  ئێران، پڕ بەدڵ ڕێزی گرت.

 " عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێرانیش لەپەیامێک دا سەرکەوتنی درەوشاوەی ئەندامانی هەڵبژاردەی نیشتمانی قوورسایی هەڵگرتنی گەنجانیی ئێران لەمەڕ دەستخستنی پلەی پالەوانی پیرۆز کرد.  ڕاکەبەرییەکانی قوورسایی هەڵگرتنی پالەوانی گەنجانی جیهان کە بە میوانداریەتی ژاپۆن لە ١٥ ژوئەنەوە دەستپێکرابوو، ڕۆژی (هەینی)  بە ململانێ قوورسایی هەڵگرتنی کێشی ١٠٥+ کۆتایی هات . تیمی قوورسایی هەڵگرتنی لاوانی ئێران لەم پێشبرکێیانە بە دەستخستنی ٢ میدالیای زێر، ٢ زێو و ٢ برۆنز و ٤٢٣ پشک بوو بە پالەوان و تیمەکانی ژاپۆن و چین پلەی دووهەم و سێهەمیان بە خۆ تەرخان داوە . زیاتر لە ٢٦٠ وەرزشڤان لە دوو لقی پیاوان و ئافرەتان لە ٥٠ وڵاتی جیهان لەم پێشبرکییانە دا ئامادە بوون.