حوزه‌یران 24, 2017 11:45 Asia/Tehran
  •  سەرکەوتنی هەڵبژاردەی بالەی لاوانی ئێران لە ئیتالیا

هەڵبژاردەی بالەی لاوانی تەمەن ژێر ٢١ ساڵی ئێران لە یەکەم پێشبرکێی خۆیان لە ڕکابەرییەکانی جیهانی توانی ئیتالیا شکست بدات .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لاوانی وەرزشڤانی بالەی ئێران شەوی ڕابردوو(هەینی) لە یەکەمین پێشبرکێ خۆیان دا لە نۆزدەهەمین خولی ڕکابەرییەکانی  پالەوانی جیهان لە هۆلی  "بودوارئارنای" شاری "چەسکەبوجویتسە" بەرامبەر ئیتالیا یاری کرد و توانی بە ئەنجامی ٣ بە سفر بە سەر  غەنیمەکەی دا سەرکەوێت .

نۆزدەهەمین خولی پێشبرکێکانی بالەی پالەوانی لاوانی تەمەن ژێر ٢١ ساڵی جیهان   بە بەشداری ١٦ تیپی سەرتر لە ٢٣ ژوئەن تا ٧ جولای بە میوانداریەتی کۆماری چێک و لە شارەکانی  "چەسکەبوجویتسە" و "برنو" بەڕێوە دەچێت. هەڵبژاردەی بالەی لاوانی ئێران لە خوولی بەرایی ئەو پێشبرکێیانە دا لە گرووپی سێهەم  لەگەڵ تیپەکانی ئیتالیا، ئارژانتین و ئۆکراین هاو گرووپە. هەڵبژاردەی بالەی لاوانی ئێران لە دووهەمین دیداری دا لەم پێشبرکییانە ئەمڕۆ (شەممە) لەگەڵ ئۆکراین دیداری دەکات .