حوزه‌یران 24, 2017 13:34 Asia/Tehran
  •  سەرکەوتنی هەڵبژاردەی  تۆپی پێی ئافرەتانی ئێران لە ریزبەندی فیفا

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئافرەتانی ئێران لە دوایین ڕیزبەندی فیدراسیۆنی نێو دەوڵەتی تۆپی پێی (فیفا) بە ٦١ پلە سەرکەوتن ،گەییشتە پلەی ٥٥ جیهان .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە دوایین ڕیزبەندی فیفا، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئافەرتان بە ٦١ پلە سەرکەوتن گەرایەوە بۆ خشتەی ڕیزبەندی و بە ١٤١٨ پشک سەرتر لە تیمەکانی پرو،ئیسلۆونی، تورکیا، ئیرلەندی باکووری و هیند لە پلەی پەنجاو و پێنجەم دا مسۆگەر بوو. هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئافرەتانی ئێرانی لە بوگوێرەی ئەم ڕیزبەندییە لە پلەی سێزدەهەمی ئاسیا دایە .