حوزه‌یران 24, 2017 16:49 Asia/Tehran
  • چوونی ڕاکەرانی ئێرانی بۆ یاری کۆتایی ڕاکردنی سەد مێتری جامی کازانوف

سێ وەرزشکاری ڕاکردنی سەد مێتری ئێران لە کێبەرکیکانی جامی کازانوفی قەزاقستان ڕێگایان بڕیە فیناڵی ئەم کێبەرکییانە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، کێبەرکیکانی نێودەوڵەتی ڕاکردن ومەیدانی جامی کازانوفی قەزاقستان بیست وچواروبیست وپێنجەمی ژوئەن لە شاری ئاڵماتی بەڕێوە دەچێت. لەخولی بەرایی ڕاکردنی سەد مێتر ڕەزا قاسمی بە کاتی دەچرکەو هەشتاو دووپوینت  ، عەلی خەدیوەر بە کاتی  دە پوینت هەفتاو دوو چرکە وسوبحان تاهیر خانی بە تۆمارکردنی کاتی دەپوینت وحەفتا چرکە بەڵگەی بەشداری لە فیناڵ کە پاش نێوەڕووی ئەمرٶ شەممە بەڕێوە دەچێت ، بەدەس هێنا. تیمی ڕاکردن ومەیدانی نەوتی تاران بە سێزدە وەرزشکار بە نوێنەرایەتی لە ئێران چووە بۆ قەزاقستان هەتا وەرزشکارانی لقی ڕاکردن ومەیدانی ئێران لە تەنیا دەرفەتی بەجی ماو بۆ بەدەس هێنانی بەڵگەی پێشبرکیکانی ئاسیایی هێندستان کەڵک وەربگرن.