" میخه کبه ند" روونوینی ده کریت
کاستی "مێخه‌کبه‌ند" که به هاوکاری تاقمێک له هونه‌رمه‌ندانی ناوداری مه‌هابادی به‌رهه‌م هاتووه، ڕوونوێنی ده‌کرێت.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کاستی "مێخه‌کبه‌ند" که به هاوکاری تاقمێک له هونه‌رمه‌ندانی ناوداری مه‌هابادی به‌رهه‌م هاتووه، ڕوونوێنی ده‌کرێت.
ئه‌م کاسته له لایه‌ن شۆڕش مه‌حموودی، گۆرانی بێژی ناسراوی ناوچه‌ی موکریان خوێندراوه و هونه‌رمه‌ند شاباز شاهین پوور ملۆدییه‌کانی داڕشتووه.
له‌م کاسته‌دا فۆڕمه‌کانی مۆسیقای ناوچه‌ی موکریان وه‌ک به‌یت، حه‌یران و فۆلکلۆری کوردی کار کراوه. گۆرانییه‌کان بریتین له "ته‌یری گه‌رمێن"، "چاوڕه‌ش"، "ئایشێ گوڵ"، "نه‌رمه نه‌رمه"، "به‌سه‌ردا"، "تۆزێک باڵاچی"، "پاییزه" و "ئاشنا".
ڕێوڕه‌سمی ڕوونوینی له کاستی "مێخه‌کبه‌ند" به به‌شداری هونه‌رمه‌ندان عه‌لی ئه‌کبه‌ر مورادی، مه‌هدی ئه‌حمه‌دی، شۆڕش ماملێ و به‌رپرسانی هونه‌ری مه‌هاباد به‌ڕێوه ده‌چێت.
شایانی باسه به‌رنامه‌که کاتژمێر ۶‌ی ئێواره، ۸ پوشپه‌ڕ له هۆڵی وه‌حده‌تی شاری مه‌هاباد به‌ڕێوه ده‌چێت.