حوزه‌یران 26, 2017 14:48 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی هەڵبژاردەی باڵەی لاوانی ئێران لە پاڵەوانەتی لاوانی جیهان

هەڵبژاردەی باڵەی لاوانی ئێران بە سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەی لاوانی ئەرژەنتین گەیشتە قۆناخی دووهەمی کێبەرکێکانی پاڵەوانیی جیهان لە کۆماری چێک.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  هەڵبژاردەی بالەی لاوانی ئێران شەوی دووشەممە لە کێبەرکێییەکی قورس و دژوار دا  لە ئەنجامی سێ بە  دوو  هەڵبژاردەی ئەرژەنتینی بەزاند و  گەیشتە سەرووی  تاقمی سێیەمی ئەم کێبەرکێیانە.

هەڵبژاردەی لاوانی ئێران لە دوو  یاریی ڕابردوویان لەم کێبەرکێیانە  هەڵبژاردەی ئوکراین و ئیتالیایان بەزاندبوو.

نۆزدەهەمین خولی کێبەرکێکانی باڵەی پاڵەوانەتیی لاوانی تەمەنی خوارووی بیست و یەک ساڵی جیهان بە ئامادەبوونی شازدە  تیمی سەرکەوتو لە 23 ی ژووئەن هەتا حەوتەمی جولای بە میواندارەتیی کۆماری چێگ خەرێکە بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ