حوزه‌یران 26, 2017 16:55 Asia/Tehran
  • تکواندوکارانی ئێران لە ڕۆژی سێهەمین  پێشبڕکێ جیهانی دا  نەیانتوانی بگەنە قۆناخی کۆتایی

تکواندۆکارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سێیەمین ڕۆژی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی گەورانی جیهان لە کۆریای باشوور، نەگەیشتنە قۆناخی کۆتایی و نەیانتوانی مەدالیا بە دەست بێنن .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرناف ئەمڕۆ دووشەممە لە درێژەی  بیست و سێیەمین خولی  پێشبڕکێی تکواندۆی پاڵەوانەتیی جیهان  کە لە ڕۆژی شەممەوە  بەمیوانداری شاری مۆجۆی  کۆریای باشوور دەست پێبووە، ئەبولفەزلی یەعقووبی و ملیکا میر حسێنی بەشدارییان کرد  .

 یەعقوبی لە کێشی  کەمتر لە شەست و هەشت کیلوگرەمی پیاوان دوای خولێک پشوودان  لەگەڵ عەبدولعەزیز عەبدوڵڵا لە سودانەوە  یاری کرد و  بە  ئەنجامی  بیست و پێنج بە پێنج سەرکەوت  ناوبراو لە درێژەدا  سێرگێئی  واردازاریان  لە ئەرمەنیا خاوەنی  میدالیای بۆڕۆنزی پاڵەوانەتی ئوروپای دووهەزارو شازدەی بیست و حەوت بە چوار بردەوە و ددواتر خاویەر پۆلۆ پێرز لە ئیسپانیاوە  لە ڕاندی زێڕین دا  بردەوە .

یەعقوبی لە قۆناخی چارەکی کۆتایی لەگەڵ دای هون لی لە کوریای باشوور یاری کرد و  سەرەڕای هەوڵێکی زۆر پازدە بەیازدە یارییەکەی دۆڕاند.

هەروەها لە کێشی ژێر شەست و حەوت کیلۆی ئافرەتانیش دا  مێلیکا میرحسێنی  لە یەکەم یاری دا  لە شێریا سینق لە هندوستانی بردەوە  بەڵام لە قۆناخی دووهەم دا چوار بە دوو  بە تاتار نوور نوێنەری تورکیای دۆڕاند کە خاوەنی میدالیای بوڕونزی ئولەمپیکی ریو دووهەزاروشازدە و زێوی پاڵەوانەی جیهانی لەساڵی دووهەزارو پازدە بوو   .