پێشبڕکێی سەرەتایی جامی جیهانی چۆگان نۆی پووشپەڕ دەست پێ دەبێت
حوزهیران 26, 2017 16:56 Asia/Tehran
پێشبڕکێی سەرەتایی گەیشتن بە جامی جیهانی چۆگان لە ململانێی چواروڵات بە میوانداریی تاران دەست پێ دەبێت .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، پێشبڕکێی سەرەتایی گەیشتن بە جامی جیهانیی چۆگان بە میوانداریی تاران بە ئامادەبوونی چوار وڵات نۆهەمی پووشپەڕ لە یاریگەی قەسری فیرۆزەی تاران بە ڕێوە دەچێت.
چوارو ڵاتی ئێران ، پاکستان ، هند و ئەفریقای باشوور بەشداری ئەم یاریانەن.
بەم پێیە هەڵبژاردەی چۆگانی ئێران لەگەڵ هەرسێ تیمەکە یاری دەکات و تیمی براوە دەچێتە موندیالی سیدنی.