فورمولی یەکی باکوو 2017 - پاڵەوانەتیی دەنییەل ریکیاردو
حوزهیران 26, 2017 16:56 Asia/Tehran
ریکیاردو لە ئازەربایجان بوو بە پاڵەوانی پێشبڕکێکان.
دەنیێل ریکیاردو شوفیری ئوسترالیایی تیمی ردبول بووە پاڵەوانی گرەند پرسی ئازەربایجان .
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فورمولی وان، ئەمڕۆ لە گرەندپری باکوو شوفیرەکان پێکەوە پێشبڕکێیەکیان ئەنجام دا و لە ئەنجام دا دەنیێل ریکیاردو لە تیمی ردبول ئەم پێشبڕکێیە دوورودرێژ و پڕ لە ڕووداوەی بردەوە .
والتری بوتاس بووبە دووهەم و لانس سترولیش بوو بە سێهەم .
سبایستیەن فێتێل و لویس هەمیلتون دوو بەختی یەکەمی پاڵەوانەتی ساڵیش بەڕیز بوونە چوارەم و پێنجەم .