حوزه‌یران 26, 2017 17:04 Asia/Tehran
  • دوو وەرزشکاری چاندنی  ئەندامانی لەشی کوردستان چوونە کێبەرکیکانی جیهانی ئسپانیا

کیوان تیشەگەران لە لقی تنیسی سەر میز و محەممەد ڕەسوڵی لە بەشی گورە پان و مەیدان ، دوو وەرزشکاری کوردستانین کە ڕۆژی یەکشەممە چواری پۆشپەڕ ، چوون بۆ کێبەرکیکانی جیهانی لە سپانیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، تیمی نیشتمانی پەیوەند کردنی ئەندامانی لەشی ئێران بە چل وەرزشکار لەلقە جۆربەجۆرەکانی وەرزشی، بۆ بەشداری کردن لە بیست ویەکەمین خۆلی کێبەرکیکانی جیهانی ، چوون بۆ سپانیا. کاروانی تیمی نیشتمانی ئێران بە ئەنجام دانی ئوردوی مەشق کردن وئامادە بوون ، هەشتا وەرزشکاری لە لقە جۆربەجۆرەکانی وەرزشی ئامادەی ناردن کرد بوو ، بەڵام باڵوێزخانەی سپانیا بە گشت هەوڵ وتەقالای فدراسیونی وەرزشی نەخۆشانی تایبەت وپەیوەندی ئەندامانی لەش،ڤێزاکانی چل وەرزشکاری ئێرانیان دەرنەکرد کە چوار وەرزشکاری کوردستانی لەوان بوون. تەیب تاهیر پوروحسێن سوهرابی لە لقی مەلە کردن، ئەمیر شاە مەلیکی وگەلاوێژ دارخاڵ بە ڕیز لە بەشی گورە پا ن و مەیدان  ، چوار وەرزشکاری کوردستانی بوون کە بەهۆی دەرنەکرانی ڤێزاکانیان لەلایەن باڵوێزخانەی سپانیاوە لە بەشداری کردن لەم پێشبڕکییانە بە جێ مان.