۱۴هومین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی کوردی به‌ڕێوه ده‌چێت
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شانۆی کوردستان ڕایگه‌یاند که ۱۴هومین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی کوردی له شاری سه‌قز به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عوبه‌ید ڕوسته‌می، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شانۆی کوردستان ڕایگه‌یاند که ۱۴هومین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی کوردی له پاییزی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و زیادی کرد: دواین هه‌ماهه‌نگییه‌کان بۆ ئه‌م ڕوداوه هونه‌رییه ئه‌نجام بووه و زانیارییه‌کانی له چه‌ند حه‌فته‌ی داهاتوودا بڵاو ده‌بێته‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: هه‌موو کاره‌کانی ئه‌م فستیڤاڵه له لایه‌ن خودی هونه‌رمه‌ندانی شاری سه‌قزه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
شایانی باسه که له ساڵی ۱۳۷۸ی هه‌تاویه‌وه فستیڤاڵی شانۆی کوردی له شاری سه‌قز به‌ڕێوه ده‌چێت و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه که چه‌ند گرووپێک له وڵاتانی بیانیشه‌وه به‌شداریان کردووه.
هونه‌ری شانۆ له پارێزگای کوردستان گرنگییه‌کی زۆر باشی پێده‌درێت و دوو فستیڤاڵی گرنگی له‌م بواره‌دا له مه‌ریوان و سه‌قز هه‌ر ساڵ به‌ڕێوه ده‌چێت.
بڕیار وایه که ۱۴هومین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی کوردی له مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ و به به‌شداری هه‌موو ئێران و وڵاتانی ناوچه‌که به‌ڕێوه بچێت.