نتانیاهو له دژی یۆنسکۆ
یۆنسکۆ، لە مانگی ژوئیەی 2017دا، بارەگای ئیبراهیمی و شاری ئەلخەلیلی خستە پێڕستی ئەو میراتە جیهانییانەی وا لە مەترسی لەنێوچووندان و لە درێژەشدا، کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنیستیشی لەم ناوچەیەدا شەرمەزار کرد.
ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە پێشتریش بڕیارنامەگەلێکی بە قازانجی فەلەستینییەکان دەرکردبوو کە لەوانە دەنگدان بە داگیرکراو بوونی شاری قودسە.
بنیامین نتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی تووندی نواند لە بەرامبەر پەسەندکراوەکەی یۆنسکۆ لەمەڕ شاری ئەلخەلیل و لە پەیامێکی ڤیدیۆیی لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆیدا نووسی: ئەمە یەکێک لەو بڕیارە هیچ و پووچانەیە وا ڕێکخراوی نەتەوەکان پەسەندی کردووە.
ڕاپۆرتێک سهبارهت به تۆمارکرانی جیهانیی شاری ئهلخهلیل وهک شارێکی عهرهبی ـ ئیسلامی ببینن :
نووسینگەی سەرۆک وەزیرایەتی ئیسرائیل لە بڵاونامەیێکدا ڕایگەیاند: نتانیاهو بڕیاری داوە یەک ملوێن دوڵار لە مافی ئەندامەتی ئیسرائیل لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بەدوای ئەم هەنگاوەی یۆنسکۆ کەم بکاتەوە.
لە هەرحاڵدا ئەم هەنگاوەی یۆنسکۆ سەرکەوتنێکی دیپلۆماسییانەیە بۆ فەلەستینییەکان.
ئەلخەلیل لە کۆنترین شارەکانی فەلەستینە کە مێژوویێکی 6 هەزار ساڵەی هەیە و لەلای هەمو ئایینە ئاسمانییەکاندا پیرۆزە. ئەم شارە پاش مەککە، مەدینە و قودس بە چوارەمین شاری پیرۆزی موسڵمانان دەژمێردرێت و بارەگای شەریفی ئیبراهیمیش لە گرینگترین شوێنەوارەکانی شارستانیەتی ئەم شارەیە.