ته‌مووز 18, 2017 19:16 Asia/Tehran
  • نەخۆشی كۆلێرا لە یەمەن

کارەساتەکەی یەمەن ڕۆژبۆ ڕۆژ خەریکە قوڵتر دەبێتەوەو پتر لە سێسەد هەزار کەس لەژێر کاریگەریی نەخۆشیی کۆلێرادان و هەرچی خێراتر دەبێ داوودەرمان و پێداویستیی چارەسەرییان بۆ دابین بکرێت.

 

عەرەبستانی سەعودی بە پشتیوانیی ئەمریکا لە مارسی دووهەزارو پانزدەوه لە ئەنجامی دەست درێژکارییەکی سەربازی بۆ سەر یەمەن لە ڕێگای وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە یەمەنی گەمارۆ داوەو ئەم دەست درێژکارییە سەربازییەش کوژرانی پتر لە دوانزە هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ملوێنان یەمەنیی لێ کەوتووەتەوە و یەمەنی لەگەڵ کەم بوونی خۆراک و داوودەرماندا بەرەوڕوو کردوەتەوە.

یه‌مه‌ن نوقمی ئاور و خوێن

ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان.

نێردراوی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری یەمەن : ڕەوشی مرۆیی لە یەمەن زۆر پڕمەترسیه.

شایانی ئاماژەیە ، ئیسماعیل وەلەد شێخ  ئەحمەد نێردراوی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری یەمەن بەڕاگەیاندنی ئەمەی نەخۆشی کۆلێرا بووە هۆی مردنی زۆرتر لە هەزارو حەوتسەد یەمەنی ڕەوشی مرۆیی ئەم وڵاتەی زۆر پڕمەترسی وەسف کرد.

یه‌مه‌ن و مردنی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیان

نەتەوەیەکگرتوەکان وەستانی واکسیناسیۆنی کۆلێرا لە یەمەنی لەبەر دژوار بوونی گەیشتنی کاروانەکانی فریاگوزاری و کاروانەکانی هەڵگرتنی یارمەتی پزیشکی لەم وڵاتە ڕاگەیاندووە.

نەخۆشی كۆلێرا لە یەمەن

 

سەدان هەزار یەمەنی تووشبوو بە نەخۆشی کۆلێرا، هیوای ژیانیان لە دەست داوە.نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریدا لەبڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا لەیەمەن، بەجۆرێک کە دەبێتە هەڕەشە لەسەر ژیانی 1 ملیۆن کەس و 100 هەزار ژنی دووگیانی توشبوو بە " بەدخۆراکی".

یه‌مه‌نیه‌کان له گه‌مارۆی مردن‌دا

کارەساتێکی مرۆڤی خەریکە لە یەمەن دا ڕوو دەدات و بۆ چارەسەریی ئەم قەیرانە دەبێ بیر لە ڕێگاچارەیەکی پاوەجێ بکەینەوە.

سەرپەیڤ