ناوی یەکەمین ئافرەتی ئێرانی لە گینس تۆمار کرا
تهمووز 25, 2017 16:18 Asia/Tehran
بە تۆمارکرانی ریکۆردی مەلە بە دەستی بەستراوە لە ئاوە ئازادەکان لەلایەن ئیلهام سادات ئەسغەری ، ناوی یەکەم ئافرەتی ئێرانی لە گینس تۆمار کرا و ژوماری ئێرانییەکانی خاوەنی حوکمی تۆمارکردی ریکورد لە گینس گەیشتە پێنج کەس .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، روحوڵڵا دوشمن زیاری بەرپرسی تۆمارکردنی ریکوردەکانی گینس لە ئێران ڕۆژی سێ شەممە وتی : ئیلهام سادات ئەسغەری بە دەستی بەستراوەوە، زۆرتر لە سێ کاتژمێر لە کەنداوی فارسدا مەلەی کرد و ریکوردی جیهانی لەم بوارەدا تۆمار کرد .
بەرپرسی تۆمارکردنی ریکوردەکانی گینس لە ئێران وتیشی : ئەم خاتوونە ئێرانییە بە حیجابی ئیسلامی ریکوردی مەلەی بە دەستی بەستراو لە ئاوەکانی ئازاد کە لە دەستی پائۆلۆ کارزری بوو شکست دا و تەرخانی دا بە خۆی .