ته‌مووز 27, 2017 16:58 Asia/Tehran
  • وەرگیرانی چوار میدالیا لە لایەن ئاسن هەڵگرانی تازە لاوو لاوانی ئێرانییەوە لە کێبەرکێکانی ئاسیادا

نوێنەرانی ئێران لە کێبەرکێ کانی دەستەی 69 کیلوگرامی ڕیزەکانی تەمەنی تازەلاوو و لاوانی پاڵەوانەتیی ئاسیا، بوون بە خاوەنی دوو میدالیای زیوو دوو میدالیای برۆنز.

نوێنەرانی ئاسن هەڵگرتنی ئێران ا ڕۆژی چوارشەممە لە سێهەمین ڕۆژی کێبەرکێکانی  پاڵەوانەتیی تازەلاوو و لاوانی ئاسیا لە نێپاڵ لە کێبەرکێ کانی دەستەی 69 کیلوگرام و لە ڕیزەکانی تەمەنی تازەلاوان بە تێکڕایی لە کێشی 277 کیلوگرام لە هەڵمەتێکی دوو قۆناغەو گشتیی دا دوو میدالیای زیوی لە بردەوە.

نوێنەرەکەی دیکەی ئێرانیش لە تەمەنی لاوان دا لە دەستەی 69 کیلوگرام بە تێکڕایی بە تۆمار کردنی 278 کیلوگرام لە هەڵمەتێکی دوو قۆناغەو گشتیی دا دوو میدالیای برۆنزی بردەوە.

تیمەکانی تازەلاوان و لاوانی ئێران بە 15 ئاسن هەڵگرەوە لە کێبەرکێکانی ئاسیا بە میوانداریی کاتماندۆی نپاڵ بەشدارییان کردووە.

سەرپەیڤ