ته‌مووز 27, 2017 16:58 Asia/Tehran
  • بەدەست هێنانی 26 میدالیا لە لایەن کاروانی وەرزشیی ئێران لە کێبەرکێکانی ئولەمپیکی نابیسان

کاروانی وەرزشیی ئێران لە کۆتایی هەشتەمین ڕۆژی کێبەرکێکانی ئولەمپیکی نابیسان لە تورکیا توانی 26 میدالیا بباتەوە.

لە کۆتایی هەشتەمین ڕۆژی کێبەرکێکانی ئولەمپیکی نابیسان لە شاری سامسۆنی تورکیا، کاروانی وەرزشیی ئێران لە بوارەکانی کاتای تیمی ئافرەتان، لێژنەی تیمی پیاوان و زۆرانی ئازاد لە کێشی 70 کیلوگرام سێ میدالیای زیو، دوو میدالیای برۆنزی لە کێشەکانی 61 و 86 کیلوگرامی زۆرانی ئازاد بردەوە.

کاروانی وەرزشیی نابیسانی ئێران ئێستاکە بە تێکڕایی 26 میدالیای داگری سێ میدالیای زێڕ، 8 میدالیای زیو و 15 برۆنزی لە پلەی هەشتەمی کێبەرکێکانی ئولەمپیک لە سامسۆنی تورکیادا بردووەتەوە.

بیست و سێهەمین خولی ئولەمپیادی وەرزشیی نابیسانی جیهان بە ئامادە بوونی لە سێ هەزار وەرزشڤان لە 97 وڵاتی جیهانەوە بە میوانداریی شاری سامسۆنی تورکیا لە 18ی ژوئیەوە دەستی پێ کراوە.

کاروانی وەرزشیی ئێران بە 107 وەرزشڤان لە قەواخی 13 تیم دا ڕەوانەی ئەم ئولەمپیادە کراوە. ئەم کێبەرکێیانە هەتا سیی ژوئیە بەردەوام دەبێت.

 

 

سەرپەیڤ