ئاب 15, 2017 17:48 Asia/Tehran
  • هەواڵە وەرزشیەکان

ئێران لە چوارەمین ئامادەبوونی بە دوای یەکی لە کێبەرکێکانی جیهانیی تیمی نیشتمانی بالەی ئێڕان بۆ چوارەمین جاری بەردەوام وبە گشتیی بۆ شەشەمین جار لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتی جیهان بەشداری دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم ، دوایین هەواڵی ماڵپەڕی فیدراسیونی جیهانی بالە لەڕۆژی ڕابردوو بە هەڵکشانی بەبێ شکستی ئێڕان بۆ کێبەرکیکانی پالەوانەتی جیهانی دووهەزارو هەژدە لە تاقمی ئاسیا تایبەت درابوو. ماڵپەڕی فیدراسیونی جیهانی لەم بارەوە نوسیی : تیمەکانی ئێران وچین کە یەک ڕۆژ بەر لە کۆتایی پێشبڕکیکان ، بەشداری خۆی لە کێبەرکیکانی جیهان ، مسۆگەر کرد لەساڵی دووهەزارو هەژدە لە یاری گەلیک کە بە میواندارەتی ئیتالیا وبولغارستان ئەنجام دەبیت ، بەشداری دەکات. تیمی نیشتمانی ئێران ڕۆژی ڕابردوو بە سەرکەوتنی سێ بە سەر سێفر لەبەرانبەر قەتەر ، بەبێ شکست وتەنانەت دانی یەک سیت دۆڕان ، جیهانی بوون.

تازە لاوی جیروفتی بووە بەجێگری پاڵەوانی کێبەرکیکانی زۆرانی ئازادی وڵات

سەرۆکی ئیدارەی وەرزش وتازە لاوانی شارستانی جیروفت لە بەدەس هێنانی پلەی جیگری پاڵەوانەتی کێبەرکیکانی زۆرانی ئازادی وڵات لەلایەن تازە لاوانی جیروفتیەوە هەواڵی دا.

سەلەحشور سالاری ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری ئیرنا وتی: ئاریا کەریمی مسکونی بە سەریاری مەجید فاریابی لە کێبەرکیکانی زۆرانی ئازاد وفەرەنگی پاڵەوانەتی وڵات پلەی تەمەنی میر منداڵان وتازە لاوان لە کێشی حەفتاو سێ کیلو گرام بوو بە جێگری پاڵەوانی وڵات.

ناوبراو لە دڕێژەدا وتیشی: ئەم زۆرون بازە بە بردنەوە لەبەرانبەر خەنیمەکانی لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی، گوڵستان، خوزستان ، مازەندەران وتەنیا قەبوڵی شکست لە فیناڵ لەبەرانبەر زۆران بازیک لە خوراسانی ڕەزەوی وێڕای بە دەس هێنانی بەرە  بەشی تیمی نیشتمانی ، بەڵگەی بەشداری لە کێبەرکیکانی جیهانی منداڵان بە میوانداری وڵاتی ئەرمەنستانی بەدەس هێنا.

وتیشی: پێشبڕکیکانی زۆرانی تازەلاوانی پاڵەوانەتی وڵات لە بەرواری بیست ودوو هەتا بیست وچواری گەلاوێژ ی ئەمساڵ بە میواندارەتی تەورێز بەڕێوە چوو. بیست وسێ شاندی وەرزشی چالاک بە حەوت هەزار وەرزشکار لە شارستانی جیروفت ڕێکخراون. 

ڕێ وڕەسمی ئەسپەردە کردنی تەرمی فەلاحەتی نژاد بەرێوەچوو

 تەرمی خوالێخوشبوو محەممەد عەلی فەلاحەتی نژاد ، پاڵەوانی کێش هەڵگری ئێران وجیهان بەیانی ئەمڕع لە دەرگای ماڵی باوکی بۆ بەهەشتی زارا بەڕێ کرا. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم ، ڕێو رەسمی بەڕێ کرانی خوالیخوشبوو محەممەد عەلی فەلاحەتی نژاد پاڵەوانی پێشووی کێش هەڵگری جیهان ، بەیانی ئەمڕۆ شێ شەممە لە بەرانبەر ماڵی باوکی لە شەقامی قەزوین بە بەشداری بەرپرسان ، پاڵەوانان ، وهوگرانی ئەم وەرزشکارە بە ئەخلاقە بەرێوە چوو.