له کرماشان؛ئێنسکلۆپیدیای کوردی له چاپ درا
دوو به‌رگ له کتێبی ئێنسکلۆپیدیای کوردیکا له پارێزگای کرماشان له ئێران له چاپ درا.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوو به‌رگ له کتێبی ئێنسکلۆپیدیای کوردیکا له نووسینی عه‌باس جه‌لیلیان له پارێزگای کرماشان له ئێران له چاپ درا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئێنسکلۆپیدیای کوردیکا به پێی پیتەکانی ئەلف و بێ داڕژاوه و دوای پێداچوونەوەی ورد و نوێ ئامادە کراوە.
هه‌روه‌ها نووسه‌ر هه‌وڵی باشی داوه تاکوو به سێ زمانی کوردی و ئینگلیزی و فارسی کتێبه‌که ئاماده بکات، له به‌شی کوردی لە زاراوەکانی کوردیی کەلهوڕی، کورمانجی، سۆرانی، هەورامی، لەکی، لوڕی و شەبەک که‌ڵک براوه.
شایانی باسه که‌کتێىه‌که لە لایەن بڵاڤگه‌ی دیباچه له تاران چاپ و بڵاو کراوەتەوە. عه‌باس جه‌لیلیان که خه‌ڵکی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوای کرماشانه هه‌وڵێکی یه‌کجار زۆر و مه‌یدانی داوه تاکوو گه‌وره‌ترین فه‌رهه‌نگ و ئێنسکلۆپیدیای کوردی کۆبکاته‌وه.
عه‌باس جه‌لیلیان (ئاکۆ) تاکوو ئێسته چه‌ندین به‌رهه‌م و کتێبی دیکه‌ی به زمانی کوردی له بواری چیرۆک و شێعر ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێبی کوردی کردووه، به‌ڵام ئه‌م فه‌رهه‌نگه گه‌وره‌ترین کاری ئه‌وه که کاتێکی زۆریشی له ژیانی به خۆیه‌وه داگیر کردووه و بڕیار وایه که به‌شه‌کانی دیکه‌شی له داهاتوودا له چاپ بدات.