دوو شانۆنامه‌ی کوردی و فارسی بڵاو بوویه‌وه
دوو شانۆنامه به زمانه‌کانی کوردی و فارسی له ڕۆژی کۆتایی فستیڤاڵی ناوچه‌یی وتار بڵاو کرایه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوو شانۆنامه‌ی به زمانه‌کانی کوردی و فارسی له ڕۆژی کۆتایی فستیڤاڵی ناوچه‌یی وتار بڵاو کرایه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م دوو شانۆ نامه‌یه له لایه‌ن سابیر نیکبه‌خت، شانۆنووسی لاوی کورده‌وه نووسراوه. هه‌روه‌ها حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو کتێبه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه.
شانۆنامه‌ی یه‌که‌م به زمانی فارسی و له ژێر ناوی "حاجی له‌ق له‌قه‌کان" له چاپ دراوه و شانۆ نامه کوردییه‌که‌ش له ژێر ناوی "پاساری" بڵاو بووه‌ته‌وه.
سابیر نیکبه‌خت له‌م ڕێوڕسمه‌دا وتی: به‌رده‌وام سپاسی هه‌وڵه هونه‌رییه‌کانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری ده‌که‌م. گومانی تیدا نییه که هۆی سه‌رکه‌وتنی ئه‌مین مورادی، وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان، له‌وه دایه که هونه‌ر به چاویلکه‌یه‌کی ئیداری سه‌یر ناکات.
ئه‌و وتیشی: به داخه‌وه ژێرخانه‌کانی شانۆ له کوردستان لاوازه و پێویستی به ئاوڕدانه‌وه‌یه، ئه‌مه له حاڵێک دایه که کوردستان یه‌کێکه له باشترین پارێزگاکانی ئێران له ڕووی هونه‌ری شانۆوه.
نیکبه‌خت جه‌ختی کرد که داواکاری هه‌موو شانۆکارانی کوردستان ئه‌وه‌یه که ئاوڕێکی جدی و زیاتر له‌م هونه‌ره بدرێته‌وه و هیوادارین که به‌رپرسان گوێ به ده‌نگی هونه‌رمه‌ندان بده‌ن.