ئاب 17, 2017 12:50 Asia/Tehran
  • ئێران چوە قۆناغی پێش فیناڵی باسکەی کاپی ئاسیای لوبنان

یانەی هەڵبژاردەی باسکەی ئێران لە قۆناغی یەک چوارەمی فیناڵی ڕکابەرایەتیی " کاپی ئاسیا" بە بردنەوەی لە لوبنانی میوانداری ئەم ڕکابەرایتییانە، چوە قۆناغی پێش فیناڵەوە.

وەرزشوانانی یانەی هەڵبژاردەی باسکەی ئێران شەوی پێنجشەممە لە یاریگەی "نەهاد نوفەل"ی لوبنان لە یارییەکدا  توانیان بە ئەنجامی ٨٠ بە ٧٠  لە لوبنان ببەنەوە.

یانەی هەڵبژاردەی باسکەی ئێران لە کاتێکدا لە لوبنانی بردەوە کە پێشتریش لە قۆناغی گرووپیدا بە بردنەوەی هیندستان، سووریا و ئەردەن گەیشتبوویە قۆناغی یەک چوارەمی فیناڵەوە.

یانەی هەڵبژاردەی باسکەی ئێران لە قۆناغی پێش فیناڵی کاپی ئاسیاداو بۆ گەییشتن بە فیناڵ دەبێ لە کۆریای باشووریش بباتەوە.

ڕکابەرایەتیی باسکەی کاپی ئاسیا تا ٢٠ی ئاگوست لە یاریگەی "نەهاد نوفەل"ی ناوچەی "جەبەل"ی لوبنان بەردەامە.

 

 

 

سەرپەیڤ