ئاب 17, 2017 16:36 Asia/Tehran
  • یونیورسیادی خوێندکاریی جیهان لە تایوان/ ئاڵای ئێران هەڵکرا

ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بیست و نۆهەمین خولی یارییەکانی "یونیورسیاد" خوێندکارانی جیهان لە شاری "تایپە"ی تایوان هەڵکرا.

لە ڕێ و ڕەسمیی هەڵکرانی ئاڵای وڵاتان "محەممەد ڕەزا دێهخۆدا" سەرۆکی فدراسیۆنی وەرزشی زانکۆی ئێران بەشداری کرد.

بیست و نۆهەمین خولی یونیورسایدی خوێندکارانی جیهان ڕۆژی شەممە (١٩ی ئاگوست) بە بەشداری زیاتر لە حەوت هەزار وەرزشوان لە ١٤١ی وڵاتی جیهان دەست پێبووە.

کاروانی وەرزشیی خوێندکارانی ئێران بە ٦٢ وەرزشوان لە چوارچێوی ٨ یانەی وەرزشیی بالە، ئاسن هەڵگرتن، ڤۆشۆ، جۆدۆ، تێکڤاندۆ، تیروکەوان، بەدمینتۆن و شمشێربازی لەو ڕکابەرایەتیەدا بەشداری کردووە.

سەرپەیڤ