ئاب 17, 2017 18:15 Asia/Tehran
  • کۆتایی هاتنی کێبەرکێکانی هەڵبژاردەی زۆرانی نەریتیی ئابای کرێکارانی وڵات

کێبەرکێکانی هەڵبژاردەی زۆرانی نەریتیی ئابای کرێکارانی وڵات لە بجنورددا کۆتایی هات.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ناوەندی خۆراسانی باکووری  کێبەرکێکانی هەڵبژاردەی زۆرانی نەریتیی ئابای وڵات و هەڵبژاردەی تیپی نیشتیمانی، بە ئامادە بوونی نۆ تیپی پارێزگاکانی وڵات لە یانەی زۆرانی بجنورد بەرپا کرا. لە کۆتایی دا تیپەکانی خۆراسانی باکووریی (ئەلف)، خۆراسانی باکووریی (بێ) و یەزد پلەی یەکەم هەتا سێهەمیان دەست کەوت.

بەرەوەکانی ئەم کێبەرکێیانە بەپێی ڕای لێژنەی تەکنیکیی تیپی نیشتیمانی، مانگی خەزەڵوەربۆ بەشداری کردن لە کێبەرکێ جیهانییەکەی زۆرانی کرێکاران لە تورکیاو گورجستان وەڕێ دەکەون

زۆرانی نەریتیی ئابای گەلێک لە زۆرانی نەریتیی بە چۆخە دەچێت کە لە باکووری خۆراسان دا باوە.