ئاب 18, 2017 09:54 Asia/Tehran
  • وەرشوانی ئێرانی؛ قارەمانی ڕکابەرایەتیی تنیسی سەر مێزی مێرمنداڵانی جیهان

وەزرشوانی تازەلاوی تنیسی سەر مێزی ئێران لە سەر پلەی یەکەمی ڕکابەرایەتیی جیهانیی ئەم لقە لە لوکزامبورگ ڕاوەستا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "نەوید شەمس" تازەلاوی ئێرانی ڕۆژی پێنجشەممە بە بردنەوە لە نوێنەرانی ئەڵمان، کۆماری چێک، مەسر و ئۆسترالیا، پاڵەوانەتی تازەلاوانی ١١ و ١٢ ساڵی جیهان لە لوکزامبورگی بۆ خۆی مسۆگر کرد.

نەوید شەمس ساڵی ٢٠١٦یش لەو ڕکابەرایەتیەدا ببوو بە پاڵەوان.

ئەم تازەلاوە ئێرانییە دەس خستنی پاڵەوانەتی لە ڕکابەرایەتیی تنیسی سەر مێزی  تازەلاوانی ئاسیایشی لە کارنامەیدا هەیە.

سەرپەیڤ