ئاب 19, 2017 17:13 Asia/Tehran
  • بەدەس هێنانی دوو میداڵیای زێڕ وزێویک بەرهەمی  هەڕاکردن لە مەیدانی وەزە وانانی کوردستانی لە باکووری ڕۆژئاوا

کێبەرکییکانی ڕاکردن لەمەیدانی ئولەمپیادی باکووری ڕۆژئاوای وڵات بە میوانداری پاڕێزگەی ئەردەوێل بەڕێوەچوو کە لەدرێژەی دا ڕاکران لەمەیدانی وەرزە وانانی کوردستانی دوو میداڵیای زێڕ وزێویکیان بەدەس هێنا.

کێبەرکیکانی ڕاکردن ومەیدانی کارانی ئولەمپیادی باکووری ڕۆژئاوای وڵات بە بەشداری پێنج پارێزگابە میوانداری پاڕیزگەی ئەردەوێل بەڕێوە چوو.ئەم کێبەرکییانە لە رۆژەکانی بیست وچوار وبیست وپێنجی گەلاوێژ بە بەشداری ڕاکەران لە میدانی کارانیک  لە پارێزگاکانی کوردستان ، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ، ئازەربایجانی ڕۆژئاوایی ، زەنجان وئەردەوێل ئەنجام بوو. لە کۆتایی ئەم کێبەرکییانەدا عەبدولڕەحمان ئیبراهیمی لە بواری هەزارو پانسەد مێتر میداڵیای زێڕی بە دەس هێنا، سوهە یب ساعیدە موچشی لە بواری بازبردنی درێژایی وسەد مێتر بەڕیز دوو میداڵیای زێڕ وزێویان بۆ تیکی کوردستان بەدەس هێنا. تیمی پارێزگەی کوردستان بە پێنج ڕاکەر لە بوارە جۆربەجۆرەکان بۆ پێشبڕکیکانی ڕاکردن لە  ومەیدانی وەرزەوانانی ئولەمپیادی باکووری ڕۆژئاوای وڵات نێردرا. شایانی باسە ، کەیومەرسی ئەمانی سەرپەرەشتی وسەریاری کارڤانی کوردستانی لەم کێبەرکییانەدا لە ئەستۆ بوو.