ئاب 19, 2017 17:18 Asia/Tehran
  • زۆرانبازی تازەلاوی سەقزی  پلەی سێیەمی پێشبڕکێکانی نێوخۆیی وڵاتی بە دەست هێنا

زۆرانبازی تازەلاوی سەقزی نیشانی زێوی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی وڵاتی لە مل کرد و پلەی دووهەمی کێشی 59ی ئەم پێشبڕکێیانەی بە دەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆنی ناوەندی کوردستان،  بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی کوردستان  وتی :  ئەم پێشبڕکێیانە بە بەشداری  زۆرانبازانی  پارێزگەکانی سەرانسەری وڵات  بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوە چوو و وەرزەڤانانی بەشدار لە  یازدە کێشی جۆر بە جۆر لە هۆڵی شەهید شوورشەریفی شاری تەورێز دەستیان دایە پێشبڕکێ.

بە وتەی حامد جولایی لەم پێشبڕکێیانە  تاقمی کوردستان بە یازدە زۆرانبازی فەرەنگی کار بەشداری کرد و بە نیشانێکی زێو  کارەکەی کۆتایی پێ هێنا  .

ناوبراو وتیشی: لە کۆتایی پێشبڕکێکان  پەیام شاە محەممەدی  زۆرانبازی تازەلاوی سەقزی  بە سەرکەوتن لە بەرامبەر   خەنیمەکەی  گەیشتە فینال  کە لەم بەشە  بە شکست لەبەرامبەر وەرزشڤانێک لە پارێزگەی ئەلبورز  میدالیای زێوی کێشی پەنجای پێشبڕکێکانی زۆرانی فەرەنگی تازەلاوانی پاڵەوانەتی وڵاتی بە دەست هێنا و پلەی  دووهەمی بە دەست خست.

لە ئەنجامی تاقمیش دا  خوزستان بە 88  ئیمتیاز،  پلەی پاڵەوانەتی بەدەست هێنا، مازەندەران بە 71 ئیمتیاز  پلەی دووهەم و تاران بە 56 ئیمتیاز پلەی سێیەمی بە دەست هێنا.