ئاب 20, 2017 11:03 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی ئێران بە سەر چین لە ڕکابەرایەتیی بالەی پاڵەوانەتیی ژێری ٢٣ ساڵی جیهان

یانەی بالەی ژێری ٢٣ ساڵی ئێران لە دووەم یاریی خۆیدا لە چوارچێوی ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتیی جیهان لە مەسر، لە یانەی چینی بردەوە.

یانەی بالەی ژێری ٢٣ ساڵی ئێران ڕۆژی شەممە لە چوار سێتی یەک لە دوای یەک لە  هەمبەر یانەی باڵەی چین سەرکەوت.

یانەی بالەی ژێری ٢٣ ساڵ ی ئێران لە سێهەم یاریی خۆیدا سبەی (یەکشەممە) لەگەڵ ئەلجەزایر دیداری دەبێ.

یاریزانانی یانەی تازەلاوانی ئێران ڕۆژی هەینی لە یەکەم یاریی خۆیدا بە ئەنجامی چوار بە دوو بەرامبەر بە ئارژانتین داینا.

سێهەم خولی ڕکابەرایەتیی بالەی پاڵەوانەتیی ژێری ٢٣ ساڵی جیهان لە ١٨ تا ٢٧ی ئاگوست بە میواندارێتیی قاهیرەی پێتەختی مەسر بەڕێوە دەچێ.

ڕکابەرایەتیی جیهانیی بالە لە ڕیزبەندیی تەمەنی تازەلاوان لە قاهیرە،  بە پێی یاسا و ڕێسای تاقیکارانەی نوێی فدراسیۆنی جیهانی  بالە بەڕێوە دەچێ و کە لەو ڕکابەرایەتییانەدا لە چوارچێوی حەوت سێت بەڕێوە دەچێ و یانەکان دەبێ چوار سێت لە حەوت سێت سەرکەوتوو بن تا یارییەکە ببەنەوە.

هەر سێت ١٥ خاڵی هەیە کە بێتوو ئەنجامی یەکسای هەبێ یانەی سەرکەوتوو کە دوو خاڵی زیاتر بە دەست هێناوە، دەیباتەوە.