بانگه‌وازی فستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قامی سه‌قز بڵاو کرایه‌وه
ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی شاری سه‌قز به هاوکاری نووسینگه‌ی هونه‌ری شانۆی شاره‌که پێنجه‌مین فستیڤاڵی سه‌رشه‌قامی شاره‌که به‌ڕێوه ده‌بات.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، هیوا حاجی محه‌مه‌دی به‌رپرسی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی سه‌قز ڕایگه‌یاند: ئه‌م ئیداره‌یه به هاوکاری نووسینگه‌ی هونه‌ری شانۆی سه‌قز و به مه‌به‌ستی به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر له شاره‌که پێنجه‌مین خولی فستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قامی سه‌قز به‌ڕێوه ده‌بات.
محه‌مه‌دی وتی: هونه‌رمه‌ندان ده‌توانن ئاسه‌واره‌کانی خۆیان تاکوو ۹‌ی خه‌رمانان بۆ ده‌بیرخانه‌ی ئه‌م فستیڤاڵه‌که له ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی سه‌قز ڕه‌وانه بکه‌ن.
ئه‌و جه‌ختی کرد: له‌م خوله‌دا ئاوڕی تایبه‌ت له‌و کارانه ده‌ده‌ینه‌وه که به ناوه‌ڕۆکی ئابووری خۆڕاگری و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار به‌رهه‌م هاتووه، هه‌روه‌ها گرنگی ده‌ده‌یه‌ن به‌و شانۆیانه‌ی که باسی شارۆمه‌ندی و فه‌رهه‌نگی شوقه‌نشینی، شارۆمه‌ند و پاراستنی شار، شارۆمه‌ند و په‌ره‌دان به کتێب خوێندنه‌وه و شارۆمه‌ند و ترافیک ده‌ده‌ن.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا که بابه‌ته ئازاده‌کان یه‌که‌مایه‌تی دووهه‌م ده‌بن و وتی: شانۆکاران ده‌توانن به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان بۆ ده‌بیرخانه‌ی فستیڤاڵه‌که له ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی شاری سه‌قز ڕه‌وانه بکه‌ن.
حاجی محه‌مه‌دی زیادی کرد: به‌رهه‌مه‌کان ده‌بێت له سی دی ییه‌کدا ڕاده‌ستی ده‌بیرخانه‌ی فستیڤاڵه‌که بکرێت و له ۱۲‌ی خه‌رمانان ناوی شانۆ هه‌ڵبژێردراوه‌کان بۆ کێبه‌رکێ بڵاو ده‌کرێته‌وه.
ئه‌و له کۆتایدا وتی: ئه‌م فستیڤاڵه ۱۴ بۆ ۱۷ خه‌رمانان له شوێنی شانۆی سه‌رشه‌قامی شاری سه‌قز له ته‌نیشت ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی شاره‌که به‌ڕێوه ده‌چێت.