پێشانگای وێنه‌ی به‌ڵگه‌یی سه‌رشه‌قام له سنه به‌ڕێوه چوو
هاوکات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی وێنه‌گری، پێشانگایه‌کی گرووپی به ناوه‌ڕۆکی وێنه‌ی به‌ڵگه‌یی سه‌رشه‌قام له شاری سنه به‌ڕێوه چوو.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوێنێ و هاوکات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی وێنه‌گری (۲۸‌ی گه‌لاوێژ) پێشانگایه‌ک به ناوه‌ڕۆکی وێنه‌ی به‌ڵگه‌یی سه‌رشه‌قام له شاری سنه به‌ڕێوه چوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م پێشانگایه به ۳۷ وێنه‌ی چوار وێنه‌گری لاوی کورد و به‌شداری به‌رپرسان و لاینگرانی هونه‌ری وێنه‌گری ده‌ستی به کار کرد.
له‌م پێشانگایه‌دا، چه‌ند به‌رهه‌مێک له ئیمان فاتحی، تینا محه‌مه‌دی، میلاد مه‌ولودی و ڕۆژینا واسمی نمایش کراوه.
ئه‌م چه‌ند وێنه‌گره لاوه‌ی شاری سنه له پڕۆژیه‌کی هاوبه‌ش له شه‌قامه‌کانی شاری سنه وێنه‌گریان کردووه و له‌م نێوانه‌دا سیمای سه‌رشه‌قامی شاره‌که‌یان وێنا کردووه و وێنه‌کانیان له ده‌سفرۆشه‌کانه‌وه بیگره تاکوو منداڵانی کار و بازاڕ و دووکانه‌کان له خۆ ده‌گرێت.
وه‌ک وێنه‌ی دوو منداڵی کورد له ئیمان فاتحی که له سووچی سه‌ره‌وه گیراوه و هه‌ر دوو منداڵه‌که به سیمایه‌کی منداڵانه‌ی بێ گه‌رده‌وه له بینه‌ر ده‌ڕوانن وه‌ک ئه‌وه‌ی هۆشداری قووڵ بده‌ن له دۆخی ئابووری ئه‌و منداڵانه‌ی که له‌م ته‌مه‌ندا ئیش ده‌که‌ن و ده‌بێت ده‌وڵه‌ت به‌ڕاستی له دوای چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م بابه‌ته بێت.
یان وێنه‌ی مه‌وجێکی سونه‌تی ئێرانی که به فۆرمی بوته‌جه‌قه‌وه که به سه‌ر چه‌ند مانکه‌نێکیدا کێشراوه. ئه‌م وێنه‌یه که کاری ڕۆژینا واسمییه به جۆرێک پاڕادۆکسی ژیانی ئه‌مڕۆی ئێمه‌ی نیشان داوه له لایه‌که‌وه هه‌موومان پێمان له ژیانێکی سونه‌تی و ترادیشناڵدا گیره و له لایه‌کی دیکه‌وه ژیانی مۆدێڕن له هه‌موو لایه‌که‌وه دزه‌ی کردووه‌ته ناو ژیانی ڕۆژانه‌ی ئێمه و ناشتوانین به‌ری پێبگرین و ناشزانین چی له‌گه‌ڵ ئه‌م ناکۆکییه گه‌وره‌یه‌دا بکه‌ین.
شایانی باسه که ئه‌م پێشانگایه تاکوو ڕۆژی ۲ی خه‌رمانانان له گه‌له‌ری هونه‌ری شاری سنه درێژه‌ی هه‌یه و لاینگرانی هونه‌ری وێنه‌گری ده‌توانن سه‌ردانی بکه‌ن.