ڕۆژی جیهانی مزگەوت پیرۆز بێت
21ی ئەگوست ڕێککەوتی 30ی گەلاوێژ، ساڵەهاتی ئاور بەردانە لە مزگەوتی ئەقسا لەلایان ڕژێمی زایونیستییەوە کە بە پێی داخوازی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەلایان ڕێکخراوی کونفرانسی ئیسلامییەوە وەکوو ڕۆژی جیهانی مزگەوت ناودێر کراوە.
ئامانجی ناونانی ئەم ڕۆژە هێنانەئارای سەرچەشن و نموونەیێکی گونجاوە بۆ ڕێزنان لە ڕۆژی مزگەوت، دیاری کردنی پێداویستی و پێویستییەکانی مزگەوت، پێداچوونەوە بەسەر دۆخی ڕابردوو و ئێستاکەی مزگەوتەکان، تاووتوێکردنی ڕۆڵ و دەوری مزگەوتەکان لە پەیوەندی نێوان ئایین و حکوومەت و هەروەها ناساندن و سپاس لە ئیمامانی جەماعەت و پێش نوێژە سەرکەوتووەکانە.
هەروەها لەم ڕۆژەدا، سەرەنج دەدرێتە باسی پیرۆزایەتی مزگەوتەکان، ئاوەدانی مەعنەوی و فیزیکی مزگەوتەکان، هەوڵدان بۆ بردنەسەری ئاستی فەرهەنگی مزگەوتەکان و وەدیهێنانی تەبایی و هاوئاهەنگی لە نێوان بەرپرسانی ئایینی شوێنە پیرۆزەکان.
پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) پاش گەیشتن بە شاری مەدینە، لە یەکەم هەنگاو لەپەیوەندی لەگەڵ دامەزرانی حکوومەتی ئیسلامدا، ڕێکخراوێکی کۆمەڵایەتی ئایینی دامەزراند کە ناوی مزگەوتیان لەسەر نا. بناغەکانی حکوومەتی ئیسلامی لە سەردەمی ڕەسووڵی خودا (د.خ) لەم شوێنەدا ڕۆنرا و بنەماکانی ئایینی ئیسلام لەم بنکە پیرۆزەوە لە نێوان جەماوەری جیهاندا بڵاو کرایەوە.
مزگەوت، هێمای شارستانیەتی ئیسلامی بووە لە ماوەی مێژوودا. لەم نێوەدا سەردەمی سەرەتای ئیسلام، درەوشاوەترین خولی مێژووە لە ماوەی دامەزرانی مزگەوتەکانەوە تاکوو ئێستا. چوونکە لەو سەردەمەدا، مزگەوت نەک تەنیا شوێنێک بووە بۆ عیبادەت و پارانەوە، بەڵکوو بە شوێنی تایبەت بە چالاکی کۆمەڵایەتی، سیاسی، دادەوانی و سەربازیش دەژمێردرا.
لە راستیدا دەبێ لە پێناو بووژانەوەی مزگەوتەکاندا و نزیک بوونەوەیان بە هەلومەرجی سەرەتای ئیسلام هەوڵی زۆرتر بدرێت، تا بەو چەشنە کارکرد و توانستی زیاتریان لە کۆمەڵگادا بخرێتە گەڕ.
ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لەمبارەوە فەرمووی:
با لەبیری نەکەین کە "ڕۆژی مزگەوت" لە بنەڕەتدا، ڕۆژێکی ئینقلابییە؛ واتە دیاریکردنی ئەم ڕۆژە کە بە پێێ ویست و داواکاری کۆماری ئیسلامی بوو و لە ڕێکخراوی کونفرانسی ئیسلامیدا وەکوو "ڕۆژی مزگەت" پەسەند کرا، بە بۆنەی ئاوربەردان لە مزگەوتی ئەقسایە. بە بۆنەی بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی زایونیستە؛ لە بنەڕەتدا ئەم ڕۆژە ئاوەها بنەماگەلێکی هەیە. لەم سۆنگەوە چاو لە ڕۆژی مزگەوت بکەن و لەم پێناوەدا هەنگاو بنێن.
فیلمێک لەمەڕ ئاوربەردان لە مزگەوتی ئەقسا لەلایان ڕژێمی زایونییەوە :
ڕۆژی یەکشەممە لە ئێراندا پازدەهەمین خولی جڤینی ڕۆژی جیهانی مزگەوت بە بەشداری سەردار قاسم سلێمانی سەرکردە و فەرماندەری هێزەکانی سوپای قودس، حوجەتولئیسلام حاج عەلی ئەکبەری سەرۆکی ناوەندی راگەیشتن بە کاروباری مزگەوتەکان، ئەندازیار عەلی عەسگەری سەرۆکی رادیۆ و تلەڤیزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیبراهیمی تورکمان سەرۆکی ڕێکخراوی فەرهەنگ و پەیوەندییە ئیسلامییەکان و ئیمامی جەماعەت و پیش نوێژی مزگەوتەکانی پارێزگای تاران بەڕێوە چوو.