ئاب 21, 2017 10:49 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردەی باسکەی ئێران  پلەی دوهەمی کاپی ئاسیای بەدەست هێنا

یاریزانانی باسکەی ئێران لە یاری کۆتایی پێشبڕکێکانی کاپی ئاسیادا لە لوبنان بە پێچەوانەی لێوەشاوەیی نەیانتوانی لە هەڵبژاردەی ئوسترالیا ببەنەوە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، شەوی رابردوو لە یاری کۆتایی پیشبڕکێکانی کاپی ئاسیادا هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و ئوسترالیا رووبەڕووی یەک بوونەوە کە لە کۆتایی دا ئوسترالیەکان بە ئەنجامی 79 بە 56 سەرکەوتن و بە پلەی  پاڵەوانەتی  گەیشتن .

ئێران و ئوسترالیا لە کاتێک دا یاری کۆتاییان بەڕێوە برد کە هەردوو هەڵبژاردەکە هەموو یاریەکانی پێشتریان بە بردنەوە تەواو کردبوو .

یاریزانانی باسکەی ئێران کە زۆر باش یاریان کرد ، لەم پێشبڕکێیانەدا توانیان بە شکست دانی هیندستان ، سوریا و ئەردەن وەک هەڵبژاردەی یەکەم لە گروپی خۆیان هەڵکشێن .

ئێران لە پاشان لە قۆناخی چارەکی کۆتایی دا توانی لە هەڵبژاردەی لوبنان بباتەوە ئەویش بە بەرچاوی هەزاران هاندەری ئەو یانەیە .

باڵابەرزانی باسکەی ئێران لە قۆناخی نیوەی کۆتایی ش دا لە هەڵبژاردەی کۆریای باشووریان بردەوە .

سەرپەیڤ