هەڵبژاردەی بالەی ژێر بیست وسێ ساڵی ئێران لە هەڵبژاردەی تورکیای بردەوە
ئاب 22, 2017 17:04 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی بالەی ژێر بیست وسێ ساڵی ئێران لە کێبەرکیکانی پاڵەوانەتی جیهان و میسر، لەبەرانبەر هەڵبژاردەی تورکیا لە چوار سێت دا سەرکەوتنی بەدەس هێنا.
هەڵبژاردەی بالەی ژێربیست وسێ ساڵی ئێران بە سێ سەرکەوتن لەبەرانبەر هەڵبژاردەکانی تورکیا، ئەلجەزایر وچین وشکست لەبەرانبەر ئارژانتین هەڵکشا بۆ قۆناخی دوایی.
تیپی بالەی ژێر بیست وسێ ساڵی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە پشوو دەدات وچوارشەممە لە دویین کێبەرکیکانی خۆلی بەرایی ، لەبەرانبەر ڕوسیا یاری دەکات.
سێهەمین خولی کێبەرکێکانی بالەی پاڵەوانەتی ژێر بیست وسێ ساڵی جیهان لە هەژدە هەتا بیست وحەوتی ئۆت بە میوانداری قاهیرە ی پێتەختی میسر بەڕێوە دەچێت.