ئاب 22, 2017 19:33 Asia/Tehran
  • دەرەوشانەوەی توێژەری ئێرانی لە فستیۆاڵی زانستی ئاڵمانیا

"ئایدین نوسرەتی علم داری" توێژەری گەنجی ئێرانی پلەی یەکەی فستیواڵی زانستی گەڵاڵە تازەکانی لە ئاڵمانیا بەدەس هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئایدین نوسرەتی علم داری لەم فستیواڵەدا کە بەبەشداری گەنجان وخوێندکارانی هەژدە وڵات بەڕێوە چوو، بە هێنانە ئارای گەڵاڵەی ئاشنایی بە نانو پوششەکان وکاربوردەکەیان لە نژیاروانی سەوز ، پلەی یەکەمی بەدەس هینا. فستیواڵی گەڵاڵە تازەکانی ئالمانیا لەژێر چاوەدێری ڕیکخراوی ستانداردوزانکۆ بەناوبانگەکانی ئەم وڵاتە ولەبەشە جۆربەجۆرەکان لەوان کشت وکاڵ ، تەکنۆڵۆژیای نانۆ وڕوباتیک بەڕێوە دەچێت وبەشی زۆری بەشدار بووان لەم ڕوداوە زانستیە گەنجان وخوێندکارانێک لە وڵاتانی جۆربەجۆرن. نوسرەتی علم داری ، لەبارەی گەڵاڵەکەی خۆی وتی: گەڵاڵەی ئاشنایی لەگەڵ نانۆ پوششەکان وکاربوردەکەیان لە نژیاروانی سەوز کاربوردی عایق بەندی لە بینایە وبەشێوەی بەرفراوان دەبێتە هۆی دابەزینی بەفیڕوچوونی وزە لە بینا. ئایدین نوسرەتی علم داری ، دەرچووی لقی نژیاروانی لە زانکۆی هونەری شیرازی ئێرانە.

سەرپەیڤ