لەدایک بوونی ئیمام مو‌سا کازم(ع)
ئه‌بولحه‌سه‌ن مو‌سا ئیبنی جه‌عفه‌ر(ع) ئیمامی حه‌وتەم له ئه‌ئیمه‌ی ئه‌سنا عهشهر(ع) و نۆهه‌مین مه‌عسوم له چارده مه‌عسومه، ئه‌و حه‌زره‌ته له ئه‌بوا(شوێنێک له نێوان مه‌ککه و مه‌دینه) له رۆژی یه‌کشه‌ممه حه‌وتەمی سه‌فه‌ری ساڵی 128 یا129ی کۆچیی مانگی له دایک بووه.
له‌به‌ر ئیماندار بوون و عیباده‌تی ناسراوه به (العبد الصالح) و به هۆی زانست و خۆراگریی و سه‌بر و لهسهرەخۆبوونی له کاتی کێشه وگرفت و خه‌م و مه‌ینه‌تیی زه‌مانه‌دا، ناودار بووه به کازم(ع). ئه‌و حه‌زره‌ته به نازناوی وه‌ک ئه‌بو ئیبراهیم، ئهبوعهلیش ناودار بووه. دایکی ئه‌و حه‌زره‌ته حه‌میده که‌نیزێکی خه‌ڵکی مه‌غریب و یا ئاندۆلۆس (ئیسپانیا) بوو، ناوی باوکی حهمیدهیان ساعید مه‌غریبی(بربری) وتووه.... براکانی دیکه‌ی ئه‌و ئیمامه له‌و خاتوونه، ئیسحاق و موحه‌ممه‌د دیباج بوون.
ئیمام مو‌سا کازم (ع) هێشتا منداڵ بوو که فه‌قیھه ناوداره‌کانی وه‌ک ئه‌بو حه‌نیفه پرسیاریان لێده‌کرد و لێی فێری زانست ده‌بوون، دوای کۆچی دوایی بابی به‌ڕێزیان ئیمام سادق(ع) له‌ساڵی 148ی کۆچی دا، له ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا گه‌ییشته پلەی ئیمامه‌ت و 35 ساڵ رێبه‌رایه‌تیی و ویلایه‌تی شیعه‌کانی به ئه‌ستۆوه بوو. ئیمامی حه‌وتەم(ع) به کۆکردنه‌وه‌ی رهوایات و حه‌دیسه‌کان و ئه‌حکام و زیندووکردنه‌وه‌ی داب ونه‌ریتی باوکی به‌ڕێزی و بارهێنان و رێنمونیی شیعه‌کان، ئیسلامی ره‌سه‌نی پته‌وتر و به هێزتر کرد که به هه‌وڵ و تێکۆشانی باوکی جه‌عفه‌ر ئیبنی موحه‌ممه‌د(ع) رێک وپێک و به هێز کرابوو وسه‌ره‌ڕای بوونی که‌ندو کۆسپی زۆر له سه‌ر رێگای جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه ئیلاهییهکانیدا، ئه‌وه‌نده‌ی خۆراگریی کرد هه‌تا گیانی خۆی لەو پێناوەدا بەخت کرد.
خەڵکی ئێرانی ئیسلامی لە شەو و ڕۆژی ساڵوەگەڕی لەدایکبوونی حەزرەتی ئیمام مووسا کازم(ع) بەئامادەبوون لە مزگەوتەکان، تەکیەکان و شوێنە مەزهەبییەکانی دیکە، ڕێوڕەسمەکانی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ئیمامی حەوتەمی شیعەکان بەڕێوە دەبەن.
وتاردان لەبارەی پلەوپێگەی ئیمامی حەوتەمی شیعەکانی جیهان، بڵاوکردنەوەی نوقڵ و شیرینی و شەربەت و مەولوودی خوێندن، لەوێنەی بەرنامەکانی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی ئیمام مووسا کازم(ع) لەئێرانی ئیسلامییە.
ساڵهاتی له دایک بوونی ئیمام مو‌سا کازم(ع) له سەرجەم په‌یڕه‌وان و شوێنکه‌وتووانی ئه‌و حه‌زره‌ته پیرۆز بێ.