ئه‌یلوول 14, 2017 15:12 Asia/Tehran
  • لیگی پاڵەوانانی ئەوروپا

لیگی پاڵەوانانی ئەوروپا کە بە ناوی لیگی پاڵەوانان یان لە ڕابردوو دا بە ناوی جامی یانەکانی ئەوروپا دەمانناسین ، کۆمایەک لە ڕکابەرییەکانی تۆپی پێی وەرزانەی یانەکانە کە لەل ایەن یوفاوە پێکهاتووە و لە ەوە ١٩٥٥ بۆ سەرکەوتووترین یانەکانی تۆپی پێی ئەوروپا بەڕێوە دەچێت.خەڵاتی ئەم ڕکابەرییانە ، جامی پالەوانی یانەکانی ئەوروپا، بەبایخترین جامی یانەکانیی جیهانی وەرزشە.

 خشتەی ریزبەندی لیگی پاڵەوانانی ئەوروپا

ئەم ڕکابەرییانە لە دوو خوول پێکهاتووە

١- خوولی بەرایی(گرووپی)

٢- خوولی حەزفی

ئەم ڕکابەرییانە لە تەشکی ٨ گرووپی تیپی دا بەڕێوە دەچێت کە لە هەرگرووپ ٢ تیپ دەرۆنە خوولی حەزفی. پاڵەوانانی" لیگی پاڵەوانانی ئەوروپا " بەرەوڕووی پاڵەوانی یانەکانی کیشوەرەکانیی دیکە لە جامی یانەکانیی جیهان دەبنەوە و هەروەها بەرەوڕووی پاڵەوانی جامی یوفا لە "سوپێر جامی ئەوروپا " دەبنەوە .

ڕیاڵی مەدرید سەرکەوتووترین تیپی مێژووی ئەو ڕکابەرییانەیە  کە ١٢ جار بوو  بە پاڵەوانی ئەم جامە .ڕیئاڵی مەدرید لە هەمان ٥ وەرزی یەکەم بەردەوام لەم جامە، پاڵەوانی دەسخستووە و دوایین  پاڵەوانیی ئەو لە ساڵی ٢٠١٧ دایە.

پاڵەوانیی ڕیاڵی مەدرید لە ساڵی ٢٠١٧

مێژوو

ئەم ڕکابەرییانە لە ساڵی ١٩٥٥ دا لە سەر پێشنیاری ڕۆژنامەوانیکی فەرەنسی بە ناوی گابریەل ئانووت،  بناغەکەی داڕێژرا. سەرەتا شێوەی بەڕێوە چوونیی ئەم ڕکابەرییانە ئاوا بوو کە تیپەکانی سەرتری ڕکابەرییەکانی یانەکانیی ولاتە  ئەوروپاییەکان لە دوو گرووپ پێکەوە ململانییان دەکرد. ئەم ڕکابەرییانە تا ساڵی ١٩٩٢ هەر بەو ناوە درێژەیان بووە بەڵام لەو ساڵە دا ناوی بە لیگی پاڵەوانەکانی ئەوروپا-uefa champions league گۆڕدرا. شێوەی بەڕێوە چوونی ئەویش لە ساڵی ١٩٩٧ گۆڕدرا و جگە لە تیپەکانی دووهەم و سێهەم وچوارەم ژمارێک لە لیگەکانیش لەو ڕکابەرییانە دا بەشداریان کردووە .
 

کۆلێکسیۆنی جامەکانی پاڵەوانی ئەوروپا لە ساڵانی ڕابردوو

 

سیستێمی هەڵبژاردنی تیپەکان

هەموو تیپەکانی ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (جگە لە لیختاین شتاین کە لیگی نییە) دەتوانن تیپەکانی یەکەم ، لە هەندێک لە برگەکان وڵاتانی تیپەکانی دووهەم ، سێهەم و چوارەمی خۆیان لە لیگی پالەوانانی ئەوروپا دا بەشدار بکەن. ژمارەی ئەو تیپانەی لە وڵاتێکی ئەوروپایی دا لەو ڕکابەرییانە دا بەشداری دەکەن  بەستراوەتەوە بە پلە وجیگەی ئەوان لە ڕێزبەندی باشترینەکانی لیگەئەوروپاییەکان لە ڕینکینگی یەکێتی ئەوروپا دا :

 

١-لیگەکانی یەکەم تا سێهەم ٤ تیپ

٢-لیگەکانی چوارەم تا شەشەم ٣ تیپ

٣-لیگەکانی حەوتەم تا پانزدەهەم ٢ تیپ

٤لیگەکانی ١٦ و خوارتر ١ تیپ

 

 

کاتە هەستیارەکانیی یاری نێوان بارشێلۆنا و یۆڤێنتووس ، بارشێلۆنا ٣ بە ٠،بەرامبەر غەنیمەکەی دا سەرکەوت

 

سەرپەیڤ