ئه‌یلوول 16, 2017 17:03 Asia/Tehran
  • تایبەت بە ڕۆژی جیهانی پاراستنی توێژی ئۆزۆن

ئەمڕۆ ١٦ سێپتەمبەر ، ڕۆژی نێو نەتەوەیی پاراستنی توێژین ئۆزۆنە. هەر بەم بۆنەوە هەواڵگەشتێکی تاێبەت پێشکەشتان دەکرێت.

لە ناوەڕاستەکانی دەهەی ١٩٨٠ زانستوەران لەوە ئاگاداربوون توێژی ئۆزۆن لە ئاسمانی جەمسەری باشووری گۆی زەوی ئەستوورایی لە سەدا٥٠ کەمبۆتەوە .دوای ئەوەی لە ١٦ سێپتەمبەری ١٩٨٧ لە مۆنتراڵی کەنادا ، پرۆتۆکۆلێک لەلایەن ٥٠ وڵاتەوە پەسەدن کرا. بە گوێرەی ئەوپرۆتۆکۆلە، خشتەی کاتبەندی بۆ کەمکردنەوەی بەرە بەرە و نەهێشتنی تۆکمەی وەبەرهێنان و کەڵک وەرگرتن لەو ماددەگەلە وا ئۆزۆن لەناو دەبەن لەبەرچاو گیردراتا پێشبگرن بە لەناوچوونی تۆێژی ئۆزۆن.

توێژی ئۆزۆن لە ساڵی ١٩١٣ لە لایەن فیزیاناسی فەرەنسی، چارلز فابێری و هێنری بۆسۆن دۆزرایەوە . ئەو تۆێژە توانایی ڕاکێشانی لەسەد٩٧ تا ٩٩ تیشکی مەترسی داری واوە وەنەوشی هەیە کە لەلایەن خۆرەوە دێت و دەتوانێ کارتێکەری مەترسیداری درێژماوەی بێت لە سەر ئینسان ، گیاوگژ بوونەوەرەکانیی تر .

بەبروای زانستوەران هۆکاری جۆر بەجۆر کارتێکەریان هەیە لە سەر ناسکتر بوونەوەی ئۆزۆن.یەکێ لەوهۆکارانە فڕۆکەکانی واوەدەنگن. جگە لەوەیش ، تاقیکاریی بۆمبەکانی ناڤۆکیی لە کەشی گۆی زەوی و هەڵچوونی ئاگرکانەکان لە وێنەی هۆکارانی تۆێژی ئۆزۆنن. لەهەمووان مەترسیدار تر ، کەڵک وەرگرتنی بەردەوام لە ' کۆلۆر فلوئێر کەربۆنەکانە" کە بەناوی CFD دەیانناسن.

کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەم بوارە، بە ئاگاداریی لە پێویستی جێبەجێبوونیی کردەوەی جیددی تر، لەمێژساڵە بەهاوکاریی ڕیکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران و بەرنامەی ئاوەدانیی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە گوێرەی بەرنامەی کاتبەندی پەسەند کراویی پرۆتۆکۆلی مۆنتراڵ، یاساگەلێکیی لەپێناو کەمکردنەوەی زەبری ماددەجۆر بە جۆرەکان پەسەند کردووە . ئێران وەکوو یەکەم وڵاتی ئاسیا و ئۆقیانووسییە توانیوێتی ماددەی تێکدەری ئۆزۆن لە زۆرێک لە یەکەکانی پیشەسازی و ڕاژەکاری نەهێلێتەوە .

 

سەرپەیڤ